به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، بریتانیا له نائه‌منترین وڵاتانی دونیایه بۆ ژنان، ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له ماوه‌ی ٢٨ حه‌وته‌دا ٨١ ژن له لایه‌ن پیاوه‌كانه‌وه كۆژراون.
به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه له ساڵی ٢٠٠٩وه تا ئێستا كۆكراوه‌ته‌وه، له سه‌دا ٦٢ی ئه‌و ژنانه له لایه‌ن هاوژینی ئێستا یان پیشوویانه‌وه كۆرژراون، هه‌روه‌ها له سه‌دا ٩٢ی ئه‌و ژنانه بكۆژه‌كانیان به باشی ناسیوه و له نێوانیاندا ١٢ له سه‌دی ژنانی كۆژراویش له لایه‌ن كۆڕه‌كانیانه‌و كۆژراون. به پێی ئه‌و ئامارانه ژنانی كۆچبه‌ر خراپترین دۆخیان هه‌یه و ناوه‌نده ئه‌منی و ده‌رمانیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش به باشی سه‌ره‌نج به باروودۆخی ئه‌و كۆچبه‌رانه ناده‌ن.