ڕۆژی پێنجشهممه ١٠ی مانگی بهفرانبار، لە ناوچەیەکی پارێزگای “بابل” دوو تۆمەتبار ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان دەبنەوە و بەهۆی پێکدادانەوە، ٢٠ کەس لە بنەماڵەی تۆمەتبارەکان دەکوژرێن و دوو کەسیش لە هێزە ئەمنییەکان بریندار دهبن.
بهرپرسی هێزه ئەمنییهكانی عێراق ڕایگەیاندووە: دوێنێ هێزە ئەمنییەکان بۆ دهستبهسهر كردنی دوو تۆمەتبار بە ماددەی چواری تیرۆر، چوونەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونەکەیان لە شارۆچکەی “جەبلەی” پارێزگای بابل، بەڵام تۆمەتبارەکان ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە و پێکدادان هاتووهته ئاراوه. به پێی ڕاپۆرتهكان، لەو پێکدادانەدا ١٨ کەس لە بنەماڵەی تۆمەتبارەکە و هەردوو تۆمەتبارەکەش کوژراون و دوو کەسیش لە هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.