ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی مانگی ره‌زبه‌ر، لەسەر پردى “حافز ئەسەد”ى ده‌مشقى پایتەختى سوریە، تەقینەوەیەک بە پاسێکى هەڵگرى چەکدارەکانى ڕ‌ژێمى بەشار ئەسەد و کۆمارى ئیسلامى تەقییەوە و لە ئەنجامدا ١٣ کەس کوژران و ٣ کەسی دیكه‌ش بریندار بوون.
به وته‌ی به‌رپرسانی نیزامی ڕ‌ژێمى سوریە، هێرشه‌كه به سێ بومب كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و ئۆتووبووسه كه دوانیان ته‌قیوه‌ته‌وه. به دوای ئه‌و ته‌قینه‌وه فڕۆكه‌كانی ڕژیم ناوچه‌ی “ئه‌ڕیحا”یان له ئۆستانی “ئیدلب” به چڕی بوردوومان كرد كه به‌هۆیه‌وه ١٣ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و ٢٦ی كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. هه‌روه‌ها له ته‌قینه‌وه‌ی كۆگای سیلاح و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌رته‌شی سووریه له شاری “حه‌ما” شه‌ش كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیم كوژران و ٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوو. به پێی ڕاپۆرتی سندووقی منداڵانی “یوونیسف” له بۆردوومانه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕژیمی ئه‌سه‌د، مۆعه‌لیمێك و چوار خوێندكار گیانیان له ده‌ست داوه.