ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی ڕێبه‌ندان، لاوێكی خه‌ڵكی كرماشان به ناوی “محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی مه‌تین” له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ له گه‌ڵ دایكی‌دا، له لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیمه‌وه و له پێش چاوی دایكی ده‌كۆژرێت.
به پێی زانیارییه‌كان، “محه‌ممه‌د ئه‌مین” له كاتی گه‌ڕانه‌وه له‌گه‌ڵ دایكی بۆ ماڵ، له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی كرماشان له‌گه‌ڵ هێزه ئینتزامییه‌كان ده‌مه‌قاڵه‌ی ده‌بێت و هێزه‌كانی پۆلیس به شوێن ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كه‌ون و له گه‌ڕه‌كی “سه‌جادیه” و له پێش چاوی دایكی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌یكۆژن.