به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كچێك به ناوی “فائیزه” و دانیشتووی شاری سنه كه له لایه‌ن باوكیه‌وه سووتیندرابوو، دوای حه‌وت ڕۆژ چاودێری پزیشكی به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌وسه‌ر”ی ئه‌و شاره گیانی له ده‌ست دا.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، “فائیزه” ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆڕێكی هاوته‌مه‌نیدا گرتبوو، له لایه‌ن باوكیه‌وه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و دواجار وۆر بێبه‌زه‌یانه به به‌نزین سووتێندراوه. شایانی باسه كه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ڕێژه‌ی كۆشتنی به ئه‌نقه‌ستی ژنان ناسراو به “قه‌تڵی نامووسی” له كوردستان و ئێران تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه، به‌ڵام ناوه‌ند و میدیاكانی ده‌وڵه‌تی تا ئێستا بێده‌نگیان ڕاگرتووه و یاساكانی ڕژیم پشتیوانی له بكۆژانی مامووس په‌ره‌ست ده‌كه‌ن.