به پێی ههواڵی كۆڵبهرنیوز، له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئینتزامییەکانی كۆماری ئیسلامی لە سنووری شاری زەنجان، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی بنەماڵەیەکی کورد کردووە و کچێكی ئهو بنهماڵهیان به ناوی “مەزگین پڵەنگی” تهمهن ٨ ساڵ كۆشتووه.
به پێی ئهو زانیاریانهی بهدهستمان گهیشتووه، خۆشکی “مەزگێن” بە ناوی “فەلەک پەڵەنگی” کە تەمەنی ١٦ ساڵە لە ئاکامی ئەو دەستڕێژیەدا بە سەختی بریندار بووە و ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری زەنجان لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.