ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له شاری زاهیدان، سووختبه‌رێك به ناوی “دادۆڵڵه كیازێهی” گیانی له ده‌ست دا.
به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئه‌و سووختبه‌ره‌ی خه‌ڵكی شاری زاهیدان به هۆی نه‌داری و بێكاری ڕووی له‌و كاره كردبوو. ناوبراو له گه‌ڕه‌كی “گاوداران”ی ئه‌و شاره له لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیمه‌وه كراوه‌ته ئامانج كه به هۆیه‌وه ماشینه‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕاوه‌ته‌وه و گیانی له ده‌ست داوه.