ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌زبه‌ر، هاووڵایه‌تیكی به‌لووچ “ئاسێف ماكی” له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیمه‌وه له شارستانی نیكشه‌هر به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوژرا، ڕۆژی هه‌ینیش هاووڵاتیه‌كی بێ شناسنامه‌ی خه‌ڵكی زاهیدان به ناوی “ڕه‌حمه‌تۆڵڵا به‌راهوویی” پاش سنوورداش كردنی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوژراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئاسێف ماكی” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و خێزاندار كه ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به ڕژیمه‌وه ته‌قه‌ی لێ كرا و به‌سه‌ختی بریندارببوو، پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه كه بنه‌ماڵه‌ی ئاسێف ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ وه‌رگرتنی ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌یان سه‌ردانی پزیشكی دادیان كردووه و له‌لایه‌كی دیكه‌وه هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به ناوی “ڕه‌حمه‌تۆڵڵا به‌راهوویی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ كه به بیانووی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێناسه له سنووری زه‌هه‌ك سنوورداش كرابوو، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سنووری ئێران دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.