کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند و پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە ھاوڕێ “عه‌لی زه‌ندی” له‌ وڵاتی كانادا

20240405 importedphoto 1712293168834 jpgc83e45 image

به داخێکی گرانەوه ئاگادار بووین کە ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی خاكه‌لێوه‌، ھاوڕێ “عه‌لی زه‌ندی” هونه‌رمه‌ندی شۆڕشگێڕی خه‌ڵكی سنه‌ و پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە ، به‌هۆی نه‌خۆشی له‌ وڵاتی كانادا ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.

کاک “عه‌لی زه‌ندی” هونه‌رمه‌ندێكی شۆڕشگێڕ بوو کە ماوەیەک چەکی پێشمەرگایەتی کۆمەڵەی لە شان کرد . پاش وازھێنانیشی لە پێشمەرگایەتێ وەک ھونەرمەندێکی دڵسۆز،دەنگ خۆش و دژ بە کۆماری ێیسلامی درێژەی بە چالاکی ھونەری دا و لە زۆر بۆنەوە و ڕێوڕەسمەکانی کۆمەڵە بەشداریکردوە و بە دەنگە بە سۆزوبە تینەکەی ئومێدی دواڕۆژێکی گەشی بە بەشدارانی ئەو کۆڕوکۆبوونەوانە و جەماوەری خەڵک دەدا .
کاک عەلی خزمه‌تێكی زۆری كرد به‌ هونه‌ری شۆڕشگێر لە کوردستان و خۆشه‌ویستی جەماوەرێکی بەرین ، بە تایبەت لە شاری سنە و مەڵبەندی جنوبی کوردستان بوو. کاک “عه‌لی زه‌ندی” تووشی نەخۆشی شێرپەنجە ھات و پاش ماوه‌یه‌ك به‌سته‌ری بوون له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری تۆرنتۆ له‌ وڵاتی كانادا ، ڕۆژی ڕابردوو بۆ هه‌میشه چاوی ھیوابەخشی بە ژیان لە سەر یەک دانا و ماڵئاوایی له‌ ژیان و ھاوڕێیان و ئازیزانی كرد. وێڕای دەربڕینی داخی قووڵمان لەم کۆچە ناوادە ، پڕ بە دڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە،کەس و کار و خۆشەویستانی دەکەین . یادی ئازیزی بۆ ھەمیشە به‌رز و به‌ڕێز بێت.