ڕۆژی ٢٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دایه “خاوه‌ر حسێنی” هاوڕێی دێرینی كۆمه‌ڵه و كه‌سایه‌تی خۆشناوی نێو پێشمه‌رگه‌كان پاش ٩٦ ساڵ به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له وڵاتی سوید كۆچی دوایی كرد.
“خاوه‌ر حسێنی” له بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش هاته دونیا و وه‌كوو ژنانی هاوچینی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ڵاواردن و جیاوازی ده‌سه‌ڵات به‌ره‌وڕوو بووه‌وه و هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه په‌یوه‌ست به سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لانی ئێران بوو، دایه خاوه‌ر یه‌ك له‌و كه‌سانه بوو كه به‌رده‌وام یار و یاوه‌ری پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی ساراڵ بوو و له‌و ڕێگایه دا له خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی مایه‌ی دانا. ساڵی ١٣٦٠ی هه‌تاوی كوڕێك و برایه‌كی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌به‌رده‌م زیندان دا به‌رده‌وام بێڕێزی پێكرا و ئه‌و بیره‌وه‌ریه ناخۆشه قه‌د له‌لایه‌ن دایه خاوه‌ره‌وه فه‌رامۆش نه‌كرا. به‌داخه‌وه ڕۆژی ٢٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز و پاش ٩٦ ساڵ به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له وڵاتی سوید ماڵئاوایی له ژیان كرد.