بە داخ و پەژارەیەکی گەرانەوە شه‌وی هه‌ینی ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دایه “زینه‌ب قوبادپوور” دایكی دوو هاوڕێی گیانبه‌ختكردووی ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه به ناوه‌كانی هاوڕێیان “ئه‌نوه‌ر و “ته‌وفێق خەلیلی ” بۆ هه‌میشه له شاری سنه ماڵئاوایی له ژیان كرد.
دایە “زینەب قوبادپوور” لە ساڵی ١٣١٤ لە گوندی “گه‌نمان” لە نزیک شاری سنە لە دایک بوو، دایە “زینه‌ب” لە بنەماڵه‌یه‌کی زحمتکیش بوو و لە شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاوی هاوكات له‌گه‌ڵ ڕووڵه‌كانی دژی ڕژیمی پاشایه‌تی چالاکانە بەشداریکرد. پاش شۆڕشی ٥٧ پابه‌پای منداڵه‌كانی له خۆپێشاندانه‌كانی شاری سنه دژ به‌كۆماری ئیسلامی به‌شدار بوو. لە مانگرتنی یه‌ک مانگەی ئوستانداری شار سنە بشدار و لە شەری ٢٤ رۆژەی ئه‌و شاره به‌رده‌وام یارمه‌تیده‌ری سنگەرەکانی پێشمه‌رگه بوو. چوار رۆڵەی ئه‌و دایكه خۆشه‌ویسته بوونە پیشمەرگەی کۆمەڵە و خۆیشی وەک کەسیکی تشکیلاتی ئەرکیکی زۆری لە سەر شانی لە ئەستۆ گرت. ئەم دایکە دڵسۆزە لە ماوی ٣٧ رۆژدا شاهدی گیانبه‌ختكردنی دو رۆڵەی به ناوه‌كانی “ئه‌نوه‌ر” و “ته‌وفێق” بوو . دایە “زینەب” هاورێ لەگەڵ هاوسەر و بنەماڵەکەی هەرگیز سەریان بۆ قاتلانی جگەرگۆشەکانیان دانەنواند و هەمیشە بە سەربەرزی ژیان. لەم ساڵانەی ئاخریشدا چەندین جار سەردانی مەقەرەکانی کۆمەڵەی لە هەرێمی کوردستان کرد و زۆر بە ورە و دڵسۆز بوو. به داخه‌وه شه‌وی هه‌ینی ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز دڵه گه‌وره‌كه‌ی دایە “زینەب” بۆ هه‌میشه له لێدان كه‌وت و لە تەمەنی ٨٦ سالەیدا ماڵئاوایی له ژیان كرد