به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دایه “ئامینه ولایه‌تی” دایكی هاوڕێی گیانبه‌ختكردووی كۆمه‌ڵه و پزشكیاری گوردانی كاوه، كاك “خالد ولایه‌تی”، بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان كرد.
دایه ئامینه وه‌كوو دایكه تێكۆشه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵه، شان به شانی ڕۆڵه قاره‌مانه‌كانی گوردانی كاوه له ناوچه‌ی دیوانده‌ره دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی خه‌باتی كرد و ماڵه‌كه‌ی جێی حه‌سانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه بوو و هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانی وه‌كوو ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی خوش ده‌ویست. به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه ڕۆژی شه‌ممه ئه‌و دایكه قاره‌مانه بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان كرد، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه، خزم و كه‌سوكاری ده‌كه‌ین و خۆمان به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین. شایانی باسه كه مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی دایه ئامینه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی شاری دیوانده‌ره به‌ڕێوه ده‌چێت.