ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی به‌فرانبار، “ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی گوندی “بایه‌نچۆ”ی سه‌ر به ناوچه‌ی ساڕاڵی دیوانده‌ره و هاوڕێی دێرینی كۆمه‌ڵه، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه ماڵئاوایی له ژیان كرد.
هاورێ ئیبراهیم ساڵی ١٣٤٧ی هەتاوی چاوی لە دنیایه‌كی پر لە رەنج و زۆرا هەڵێنا. بەداخەوە وەستانی دڵ دەرفەتی نەدا دەورەیەک وەحەسێت و بەرهەمی تێکۆشان و خەبات و زەحمەتی بێ پسانەوەی تەجروبە بکات. بایه‌نچۆ و ناوچەی ساراڵ یەکێک لە ئینسانە هەره دڵسۆز و نەحەساوەكانی خۆی لە تەمەنێکی جەوانیدا لەدەست دا. پرسە و هاوخەمی خۆمان لەگەڵ بنەماڵەی ئازیزی هاورێ ئیبراهیم ئەحمەدی رادەگەیەنین و رێگا و زەحمەتەکانی بەرز دەنرخێنین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له شانازی بین.