“محه‌ممه‌دڕه‌زا ئه‌سه‌دی” جێگری سه‌رۆكی ڕێكخراوی نیزام پزیشكی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ گوڵان ڕایگه‌یاند: “ساڵانه سێ بۆ چوار هه‌زار پزیشكی پسپۆڕ له ئێرانه‌وه بۆ وڵاتانی دیكه‌ی جیهان كۆچ ده‌كه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د شه‌ریفی موقه‌ده‌م” ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاندووه كه پزیشكانی ئێران زیادهخوازن و دۆخێكی خراپیان له وڵات دا نییه كه بیانه‌وێت كۆچ بكه‌ن. وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم له كاتێك دایه كه له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوو په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كان دژبه خراپی دۆخی ژیان به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی دا بوون به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی بایه‌خی به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.