“نێچیرڤان مەعرووفی”، له بریندارانی چاوی شۆڕشی ژینا له شاری سه‌قز، بە هۆی زیادبوونی گوشار و هەڕەشەکانی ئیتلاعات و سپای پاسداران بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچی كرد.
“نێچیرڤان مەعرووفی” تەمەن ٢٠ ساڵ، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا وتی: “ژیانم لە مەترسیدا بوو و ده‌ترسام لەلایەن ڕژیمەوە ئەشکەنجە بدرێم، بۆیە بڕیارم دا ئێران بەجێ بێڵم”. ناوبراو چوار ڕۆژ پاش کوژرانی ژینا ئەمینی، بەشداریی خۆپیشاندانێک لە نزیک فەرمانداریی سەقز بوو، به‌ڵام به فیشه‌كی ساچمه‌یی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی چاوێكی له‌ده‌ست دا و كۆمه‌ڵێك ساچمه‌ش بر جه‌سته‌ی كه‌وت.