“ئاکۆ مەعرووفی ئازەر”، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، کە لە سەردەمی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”دا چاوی بریندار و لەژێر چاودێریی دەزگا ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا بووە، به‌هۆی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ناچار به كۆچكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو.
“ئاكۆ مه‌عرووفی ئازه‌ر” له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له شاری سه‌رده‌شت به ١٢ فیشه‌كی ساچمه‌یی پێكرا و سه‌ر، چاو، ده‌ست و سینگی به‌سه‌ختی بریندار بوو. ناوبراو له ماوه‌ی یه‌كساڵی ڕابردوودا، به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه له‌ژێر چاودێریدا بووه و بۆ ماوه‌یێك به نهێنی له شاری ورمێ ژیانی كردووه و نه‌یتوانیوه ساچمه‌كان له جه‌سته‌ی بێنێته ده‌ره‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو ساچمه هێشتا له چاویدا ماوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌كرێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه به ته‌واوی بینایی له‌ده‌ست بدات.