سه‌رۆكی ناوه‌ندی كۆچبه‌ری ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند: به‌هۆی خراپی باری ئابووری و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه، ساڵانه ٦٥ هه‌زار ئێرانی بۆ وڵاتانی دیگه كۆچ ده‌كه‌ن.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم ئاستی كۆچبه‌ربوونی ئێرانیان ڕیكۆردێكی نوێی تۆمار كردووه و ساڵانه ٦٥ هه‌زار كه‌س به‌هۆی بێكاری و خراپی باری مه‌عیشه‌ت، نه‌بوونی ئازادی، گه‌نده‌ڵی و شێوه‌ی ناكارمه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه بۆ وڵاتانی دیكه‌ی جیهان كۆچ ده‌كه‌ن كه له نێوانیاندا ڕێژه‌ی كۆچكردنی پزیشكان و كادری ده‌رمان، خاوه‌ن كارگه و سه‌رمایه‌داره‌كان، موعه‌لیمان و خوێندكاران ئاستێكی مه‌ترسیداری تۆمار كردووه و به‌رده‌وام له زیادبووندایه.