ڕۆژی سێشه‌ممه 5ی مانگی خه‌رمانان، لاوانی شارۆچكه‌ی “كفری” له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ربڕی و سه‌ركوتی خوێناوی خه‌ڵكیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له لاوان و چالاكانی مه‌ده‌نی شارۆچكه‌ی “كفری” به‌مه‌به‌ستی مه‌حكووم كردنی سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه كۆبوونه‌وه و پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ربڕی.