کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆوونه‌وه‌ی كرێكارانی خوازیاری خانووبه‌ره‌ له‌ سیرجان

كۆوونه‌وه‌ی كرێكارانی خوازیاری خانووبه‌ره‌ له‌ سیرجان 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣٠ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی خوازیاری خانووبه‌ره‌ له‌ شاری سیرجان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ڕاده‌ست نه‌كردنی زه‌وییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی خوازیاری مه‌سكه‌ن له‌ سیرجان ماوه‌ی ده‌ ساڵه‌ چاوه‌ڕێی پێدانی زه‌وین و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌ لێدانی خێوه‌ت له‌به‌رده‌م زه‌ویه‌كانیان مانیان گرت. پێشتر به‌رپرسانی پارێزگای كرمان له‌ به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی ٧٠ ملیۆن تمه‌ن به‌ڵێنی پێدانی خانوویان به‌ كڕیاران دابوو، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی ده‌ ساڵ به‌ سه‌ر واده‌ی ده‌وڵه‌ت، هێشتا چاره‌نووسی زه‌وی كرێكاران ناڕوونه‌ و داوای پاره‌ی زۆرتریان لێ ده‌كه‌ن.