ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی به‌فرانبار، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری “فه‌رهاد مه‌جده‌م”، “بێهرووز ئه‌سغه‌رپور” و “مه‌هناز مێهدی زاده” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له شه‌هریاری تاران كۆبوونه‌وه و وێڕای ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.