نزیك به ٤٠ كه‌س له سه‌رۆكانی ده‌وڵه‌ت و ١٠٠ وه‌زیزی ده‌ره‌وه و دیفاع، سه‌دان كه‌س له به‌شداربووانی ده‌ست ڕۆیشتووی بواری ئابووری و سیاسی و نیزامی، به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی ڕێكخراوه غه‌یره ده‌وڵه‌تیه‌كان، له ٥٦مین دانیشتنه‌كانی كۆنفرانسی موونیخ له ڕۆژه‌كانی هه‌ینی و شه‌ممه واته ١٤ و ١٥ مانگی فێوریه به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٦ و ٢٧ی مانگی ڕێبه‌ندان به‌شداریان كرد. ته‌نیا به چاوخشاندنێكی كورت به‌سه‌ر لیستی به‌شداربوان، ده‌رده‌كه‌وێ كه چ ناوێكی بێ ناوه‌رۆك و بێ ڕه‌بت له‌سه‌ر ئه‌و كۆنفرانسه داندراوه. ئه‌وانه خۆیان ئه‌كته‌رانی ورد و درشتی نائه‌من كردنی جیهانن. هیچ شوێنێك نییه له جیهاندا كه له ئاكامی سیاسه‌ت وستراتێژی ئه‌وانه‌وه نه‌كه‌وتبێته هه‌رج و مه‌رج و نائه‌منیه‌وه. كاتێك كه به ئاشكرا شه‌ڕی داگیركارانه هه‌ڵده‌گیرسێنن، كاتێك كه شه‌ڕی نیابه‌تی ڕێك ده‌خه‌ن، كاتێك كه سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی وڵاتانی ده‌ورووبه‌ریان تاڵان ده‌كه‌ن، كاتێك كه كۆمپانی و شیركه‌ته‌كانی ژێر چنگیان، به ملیاردها مرۆڤیان له نه‌زمێكی نامرۆڤانه‌دا گرفتار كردووه، كاتێك كه چه‌كه دژه مرۆڤه‌كان بۆ سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌نێرن، ئه‌وكاته‌ی كه چوارچێوه‌ی ژیانی خسووسیی ئینسانه‌كان تێكده‌شكێنن و له وهردترین زانیاریه كه‌سیه‌كانیان سه‌رده‌ردێنن، ئاشكرایه كه به‌و وه‌سفه‌وه ته‌نیا ئه‌منیه‌تێك كه ئه‌وان ده‌توانن بیخۆڵقێنن، ئه‌منیه‌تی دز و چه‌ته و ڕهقیبهكانیانه. جیهان بۆ ٥٦مین جار شایه‌تی كۆنفرانسێكه كه بێشه‌رمانه ناوی كۆنفرانسی ئه‌منیه‌تی له‌سه‌ر خۆی داناوه. و له‌و نێوه‌شدا واته له دڵی فریوێكی گشتیی بڵینگۆكانی بورژوازیدا، گۆیا ده‌بێ بیروڕای گشتیش بیسه‌لمێنێ كه ئه‌وه خۆڵقێنه‌رانی هه‌رج و مه‌رج و نائارامی نین كه جیهان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌به‌ن به‌ڵكوو ئه‌و كه‌سانه‌ی وا دژبه شه‌ڕ و داگیركاری و دژبه له‌ناوچوونی ژینگه ده‌رژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن، ئه‌وانن كه ئه‌منیه‌تی جیهانن ده‌شێوێنن!
له ڕۆژانی ڕابردووه‌وه، به‌ده‌ر له وته‌كانی ڕێكخه‌رانی ئه‌و كۆنفرانسه و بێجگه له كێشه‌كانی ئێستا له لیبی و ئه‌فغانستان و عێراق و به‌رجام كه له چه‌ند دانیشتنێكدا باسی لێكرا، ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی و هه‌مه‌لایه‌نه هاتووه‌ته ئاراوه. ئه‌و ته‌وه‌ره ئه‌وجۆره‌ی كه ژووری فیكریی كۆنفرانسی موونیخ باسی لێده‌كا ته‌وه‌ری “ڕۆژئاوا سڕینه‌وه” و “لاوازبوونی پێگه‌ی ڕۆژئاوا“یه. به وته‌ی ئه‌وان “هه‌ستی بێگانه بوون” له‌گه‌ڵ ئه‌رزشه به‌ناو ڕۆژاواییهكان، ” جۆرێك له بێ ڕێگاچارهیی” و “په‌ره‌سه‌ندنی نائه‌منی“، چوارچێوه‌ی گشتییه‌كانی ته‌وه‌ری “دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا” پێكدێنن. ژووری فیكریی موونیخ ڕایگه‌یاندووه كه ستراتێژی و وڵامێكی هاوبه‌ش بۆ كێبه‌ركێ و كێشه‌یه‌ك كه له نێوان زلهێزه‌كانی دووبه‌ری په‌یمانی ئاتلانتیك هاتووه‌ته ئاراوه، بوونی نییه. ئه‌گه‌ر به وردی بڕوانینه ئه‌و وتانه ده‌بینین كه هێژمۆنی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی، بۆشایی نێوان ئه‌مریكا و ئۆرووپا، سه‌رهه‌ڵدانی زلهێزه ئیمپریالیسته‌كانی ڕووس و چین و هه‌روه‌ها كێبه‌ركێ بۆ دابه‌شكردنی جیهان، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كۆنفرانسی موونیخ بووه.
له‌گه‌ڵ كۆتایی شه‌ڕی سارد، پرسی نه‌زمی نوێ كه ده‌بوایه له لایه‌ن ئه‌مریكا و ئۆرووپاوه ڕێكخرابا، بۆ ساڵیانێكی دوور و درێژ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كۆنفرانسی موونیخ بوو. به‌ڵام ئه‌و نه‌زمه كه ده‌بوایه له ڕێگه‌ی جیهانی كردنه‌وه سه‌رمایه‌وه ئه‌نجام درابا، به ده‌ستپێكی قه‌یرانی جیهانی سه‌رمایه له ساڵی ٢٠٠٨دا زه‌ربه‌یه‌كی به ته‌وژمی لێدرا. له‌و قه‌یرانه‌دا و له دڵی كێبهركێیهكاندا، ئه‌وه ڕۆژئاوا بوو كه ده‌بوایه پاشه‌كشه‌ی كردبایه. له ڕاستیدا سه‌رهه‌ڵدانی ترامپ و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و له بردنه ژێر پرسیاری په‌یوه‌نده چه‌ند لایه‌نه‌كان و پته‌و كردنی پێگه‌ی ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر ڕه‌قیبه سه‌ره‌كیی واته چین و ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانانی پێشووی ئۆرووپایی، له زۆمره‌ی ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ن كه هه‌موو جارێ زیاتر له جاره‌كانی پێشوو ده‌بنه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی باسه‌كانی كۆنفرانسی موونیخ. “ئیشینگێر” دیپلۆماتی به‌ناوبانگ و كۆنهكاری ئاڵمانی و به‌رپرسی چه‌ندین ساڵه‌ی كۆنفرانسی موونیخ له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی “سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵگای جیهانی” ڕایگه‌یاند كه ئه‌و پرسیارانه گرنیگترین ته‌وه‌ری كۆنفرانسه‌كانی داهاتوو ده‌بێت. یه‌كه‌م ئه‌وه‌یكه ئایا جیهان له ڕۆژئاوا دوور كه‌وتووه‌ته‌وه؟ دووهه‌م ئه‌وه‌یكه ئه‌گه‌ر به‌وه گه‌یشتووین كه دیمه‌نێكی پڕ له هه‌رج و مه‌رج خوڵقاوه، كه‌وابوو پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئۆرووپا له‌و نێوه‌دا چ ڕۆڵێكی هه‌یه، ناوه‌ندێكی سه‌قامگیره یان به‌ره‌به‌ره به‌ره‌و لێكهه‌ڵوه‌شان ده‌ڕوات؟ و دوایین پرسیار ئه‌وه‌یه كه ” ده‌ور و نه‌خشی ئاڵمان چیه و چ چاوهڕوانێكی لێده‌كرێت“؟ هه‌ڵبه‌ت ئه‌و بۆخۆی چه‌ند وڵامێكی به‌و پرسیارانه داوه. ئه‌و وتی “ئۆرووپا پێویسته له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌ته چكۆله‌كان تێپه‌ر بێت. پێویسته ئاڵمان له بوار سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و له بوار نیزامیه‌وه موحافزهكاریهكانی وه‌لا نێ. ئیشینگێر له هه‌مان كاتدا ناڕازیش بوو له‌وه‌یكه ئۆرووپا به‌له‌به‌رچاوگرتنی وه‌زنه‌ی ئابووری و پۆتانسیه‌لی هاوبه‌ش، له ڕووداوه‌كانی جیهان وه‌دوا كه‌وتووه و سه‌ره‌نجام له پێشنهیارهكهی ماكرۆن كه باس له ئۆرووپایهكی یه‌كگرتووی ئه‌تۆمی ده‌كا، پشتیوانی كرد. ئه‌گه‌رچی ئه‌و به ئاشكرا نایدركێنێ كه ئێمپریالیزمی ئاڵمان پێویسته ڕۆڵی ڕێبه‌ری كردنی ئۆرووپای پێ بسپێردرێ به‌ڵام ئاماژه‌ی ئه‌و، به‌وه‌یكه ئاڵمان ده‌بێ له سیاسه‌تی موحافزه‌كارانه له بوار ئه‌منیه‌ت و دیفاع و پاراستنی سنووره‌كان دووركه‌وێته‌وه، ده‌ربڕینی هه‌ر ئه‌و وته‌یه به‌ڵام به زمانێكی دیپلۆماتیك. ئه‌و له هه‌مان كاتدا وێڕای ئاماژه به هاتنه سه‌ركاری وه‌زیری دیفاعی پێشووی ئاڵمان وه‌ك سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئۆرووپا و به‌له‌به‌رچاوگرتنی وته‌كانی وه‌زیری دیفاعی ئاڵمان، هیوای خواست كه ئاڵمان و ئۆرووپا ڕۆڵی خۆیان به درووستی ببینن.
ئه‌و كۆنفرانسه، به‌ده‌ر له دانیشتنی دوو لایه‌نه و چه‌ند لایه‌نه له نێوان هێندێك له به‌شداربوانی وه‌ك زه‌ریف له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی كانه‌دا و یان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان، فه‌ڕانسه، ڕووسیه و توركییه سه‌باره‌ت به سووریه، دیسان ڕووبه‌ڕووی ئه‌و پرسیارانه ده‌بێته‌وه كه “ئیشینگر” باسی لێ كردوون. “پۆمپێئۆ” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له وته‌كانی خۆیدا به ئاشكرا له ستراتێژی ترامپ دیفاعی كرد و چین و ڕووسیه‌ی به مه‌ترسیی سه‌ره‌كیی جیهان و ڕۆژئاوا پێناسه كرد و هۆشداری به هاوپه‌یمانه ئۆرووپاییه‌كانی دا كه له‌به‌رامبه‌ر چین و ڕووسیه‌دا خۆڕاگر بن. ئه‌و له هه‌مان كاتدا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كانی ئۆرووپا و ئه‌مریكا وتی “ڕۆژئاوا خه‌ریكه سه‌رده‌كه‌وێ و ئێمه هه‌موومان پێكه‌وه به سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌ین. پێم خۆشه ئه‌وه‌تان پێ بڵێم كه باس له مه‌رگی هاوپه‌یمانیه‌تیی دووبه‌ری ئۆقیانووسی ئارام كردن، ته‌نیا گه‌وره كردنه‌وه تهوهرهكانه و هیچیتر.”
ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه كه له چه‌ندین مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه باسی له مه‌رگی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه كردبوو، ئه‌مجاره‌شیان دوابه‌دوای وته‌كانی پۆمپێئۆ باسی له خاڵه لاوازه‌كانی ئۆرووپا كرد و خوازیاری ئۆرووپایهكی یه‌كگرتوو و به‌هێز بوو و داوای له ئۆرووپاییه‌كان كرد كه بیر له هێزێكی دیفاعیی ئه‌تۆمیی سربهخۆ بكه‌نه‌وه. له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه، ئه‌گه‌ر ئاڵمان له بوار ئابووریه‌وه قسه‌ی ئه‌وه‌ڵ ده‌كات، فه‌ڕانسه‌ش بهلهبهرهچاوگرتنی هێزه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی به تایبه‌ت پاش ڕۆیشتنه ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا، ده‌توانێ ڕێبه‌ریی سیاسه‌ته‌كانی دفاعی و نیزامیی ئۆرووپا بگرێته ئیختیار. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین وته‌كانی پۆمپێئۆی به درۆیه‌كی ئاشكرا ناولێبرد و خوازیاری پاراستنی گرێبه‌سته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بوو. سه‌رۆك كۆماری ئاڵمان، ئه‌مریكا و ڕووسیه و چینی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه به سیاسه‌ته‌كانیان جیهان ده‌كه‌نه شوێنێكی مه‌ترسیدار و وه‌زیری دیفاعیش ئاماده‌بوونی ده‌وڵه‌تی ئاڵمانی بۆ ده‌خاڵه‌تی نیزامی له ناوچه قهیراناویهكانی جیهان و بردنه سه‌ره‌وه‌ی بوودجه‌ی نیزامی ڕاگه‌یاند. هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمانیش وتی” سه‌رده‌می پۆلیسی جیهان بوونی ئه‌مریكا كۆتایی هاتووه.”
له ڕاستیدا، چ زلهێزه ئیمپریالیسته‌كانی ڕۆژئاوا و چ ئیمپریالیسته‌كانی ڕووسیه و چین له هیچ هه‌وڵێك بۆ لاواز كردنی ڕقیبهكانیان ده‌ریغ ناكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌و كێبه‌ركێیانه بۆ ئه‌وان شوێنی ژێر كۆنتڕۆڵی نوێ به‌دیاری دێنێت، ته‌نیا ئاكامه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی جیهان له‌ناوچوونی گیان و ماڵیانه. ئاشكرایه كه جیهان له ژێر سێبه‌ری نه‌زمی تاڵانكه‌ری سه‌رمایه‌دریدا ئه‌منیه‌تی نابێت. بێ گومان، ئه‌منیه‌ت بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی جیهان ته‌نیا له ڕێگه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تاروپۆی نه‌زم و كۆیلهتیی زاڵ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت.