ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بەهۆى دابەزینى پلەکانى گەرما و کەمبونەوەى خێرایى با، بەشێک لە ئاگرەکەى ئوسترالیا کۆنتڕۆڵکراوه.
به‌رپرسانی یه‌كه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئوستڕالیا، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه دوای دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و کەمبونەوەى خێرایى با لە ویلایەتى نیو ساوس وێلز بۆ یه‌كه‌مجار له دوای هه‌وڵێكی زۆر توانرا به‌شێك له ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت. سه‌رۆكی تیمی ئاگركوژێنه‌وه باسی له‌وه كردووه كه به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما وکەمبونەوەى جوڵەی تونده‌باکان، توانیویانه كاریگه‌رتر روبه‌ڕوی ئاگره‌كه ببنه‌وه و بەشێک لە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن. وتیشى: به‌هۆی ئه‌و بارانه‌ی له چیای گۆسپێرس باری، ئاگره‌كه‌ی نزیك شاری سیدنی كه له مانگی ئۆكتۆبری ساڵى رابردوەوە درێژه‌ی هه‌یه كۆنترۆڵكراوه. بەپێى دوایین ئامار، هه‌تا ئێستا ١٠ ملیۆن هێكتار زه‌وی له‌ناو ئاگره‌كه‌دا سووتاون و نزیکەی نیو ملیۆن ئاژه‌ڵ له‌ناوچون. ئەمەش جگە لە ئاوارەبونى هەزاران کەس و گیان لەدەستدانى ٢٧ کەس بە هۆى ئاگرەکەوه‌یه.