ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌ڕته‌شی سوورییه دوای ٩ ساڵ شه‌ڕ له‌م وڵاته، به تەواوەتی شاری حەڵەبی لە کۆنتڕۆڵی چەکدارانی بەرەی نوسرە ده‌رهێناوه.
ڕۆژی دوشەممە، شانەی راگەیاندنی جەنگیی ئه‌ڕته‌شی سوورییه بڵاوی کردەوە، دوای وه‌ده‌رنانی چەکدارانی بەرەی نوسرە لە گەڕەکی زەهرا و لەیرەمون و ناوچەی پیشەسازی باکوری رۆژئاوای شارەکە ناوەندی شاری حەڵەبیان بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵکردوەتەوە. ئەوە لەکاتێکدایە ماوەیەک لەمەوبەر، ئه‌ڕته‌شی سوورییه لە هەردو بەرەی ئێدلەب و حەڵەبەوە هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر دوا مۆڵگەکانی بەرەی نوسرە دەستپێکرد و توانیان ژمارەیەکی زۆر و شار و شارۆچکە و گوند و رێگای نێودەوڵەتی نێوان حەڵەب و ده‌مێشق کۆنتڕۆڵ بکەنەوە کە بە رێگای “ئێم5” ناسراوە.