به پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگۆسته‌ری ئۆستانی مازه‌نده‌ران حوكمی په‌ڕاندنی ده‌ستی به‌ندكراوێكی به تۆمه‌تی “دزی” ده‌ركردووه و ئه‌م حوكمه‌ش به كرده‌وه ده‌رهاتووه. له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دادگۆسته‌ری ئۆستانی مازه‌نده‌ران كه به‌م بۆنه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه هاتووه كه “په‌ڕاندنی ده‌ستی ئه‌م كه‌سه به‌شێك له سیاسه‌تی دادگۆسته‌ریه و ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ش به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی جیدی و بێ چاوپۆشی له‌گه‌ڵ دزانی ماڵی خه‌ڵك و تێكده‌رانی ئاسایشی گشتی ئه‌نجام ده‌درێت”. هه‌روه‌ها له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا ئیدعا كراوه كه “خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی ئه‌و شێوه سزایانه‌یه و پێشوازی لێده‌كه‌ن”. ڕێكخراوی لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه ڕایگه‌یاند:
“كاربه‌ده‌ستانی ئێران به ئه‌نجامدانی ئه‌م كرده‌وه بێڕه‌حمانه‌یه ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌شكه‌نجه كه به پێی یاسا نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان تاوان به ئه‌ژمار دێت. په‌ڕاندنی ئه‌ندامی له‌شی ئینسانه‌كان، ئیجرای عه‌داڵه‌ت نییه به‌ڵكوو په‌لامارێكی ئاشكرایه بۆسه‌ر كه‌رامه‌تی ئینسان. شێوه‌یه‌كی قیزه‌ونه له ئه‌شكه‌نجه و هه‌ر هه‌وڵێك له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئێرانه‌وه كه بیانهه‌وێ ئه‌م كرده‌وه‌یه به جۆرێكی دیكه نیشان ده‌ن، شه‌رماوه‌ره.”
سه‌باره‌ت به دژه مرۆیی بوونی ئه‌م كرده‌وه‌یه هه‌رچه‌ند باسی لێبكرێت هێشتا هه‌ر كه‌مه. به‌ڵام شایه‌د ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌واڵه ته‌نیا ڕووداوێكی تاك بوایه له‌چاو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كه ڕۆژانه له گۆشه و كه‌ناری جیهان ڕووده‌دات، زۆر جێگه‌ی سه‌رنج نه‌بوایه. به‌ڵام ئه‌وه یه‌كه‌مین جار نییه كه حوكمی له‌م جۆره له ئێران به كرده‌وه ده‌ردێت. حوكمی په‌ڕاندنی ئه‌ندامانی له‌ش و ده‌رهێنانی چاو له ژێر سێبه‌ری یاسای دژه ئینسانی و كۆنه‌په‌رستانه‌ی “قه‌ساس”، ڕۆژانه له لایه‌ن قازیه‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌رده‌كرێت و له زیندانه‌كاندا به‌كرده‌وه ده‌ردێت. هه‌ڵبه‌ت له په‌نا ئه‌م كرده‌وه نامرۆڤانه‌یه، سزای دیكه‌ی وه‌ك شه‌للاق له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك به تایبه‌ت منداڵان، گه‌ڕاندنی تاوانباران و مه‌حكوومان له ئاستی شار و ئێعدام له‌به‌رچاوی خه‌ڵك ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌وه‌یكه گۆیا خه‌ڵكی ئێران له جێبه‌جێ كردنی ئه‌م سزا بێشه‌رمانه‌یه پێشوازی ده‌كه‌ن ته‌نیا درۆیه‌كی گه‌وره‌یه و ئه‌وه‌ش خۆی نه‌وعێك سووكایه‌تی به بیروڕای گشتیه. خه‌ڵكی ئێران وشیارتر له‌وه‌ن كه نه‌زانن “دزه‌كان”ی سه‌روه‌تی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه كێن. هه‌واڵی دزیه ملیاردیه‌كان ته‌نانه‌ت له ڕۆژنامه‌كانی ژێر كۆنترۆڵ و پڕ له سانسۆڕی ڕژیمیشدا باس ده‌كرێت. چند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر بوو كه “جه‌هانگیری” جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران باسی له گۆم بوونی ٣٠ ملیارد دۆڵار كرد.
له ڕاستیدا، له ڕوانگه‌ی كۆماری ئیسلامیه‌وه، ئه‌وه‌یكه ئه‌رزشی نییه، گیان و حورمه‌ت و كه‌رامه‌تی ئینسانه‌كانه. له كلتوور و باوه‌ڕی ئه‌م ڕژیمه‌دا، ئینسان له زاتی خۆیدا تاوانباره و ده‌بێ به‌ره‌و ڕێگه‌ی ڕاست هیدایه‌ت بكرێ. ساڵانه هه‌زاران كه‌س به‌هۆی نائه‌منی ڕێگاوبانه‌كانی ئێران گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. قوربانیانی پیس بوونی ژینگه، قوربانیانی ئێعتیاد به مه‌وادی موخه‌در، مه‌رگی منداڵان، هاتنه خواره‌وه‌ی مامناوه‌ندی ته‌مه‌ن له ئێران و به فیڕۆچوونی ته‌مه‌نی ئینسانه‌كان، هه‌موو ئه‌وانه ئاكامی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ڕژیمه‌یه به‌سه‌ر وڵاتی ئێران‌دا. له سه‌ده‌ی گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنی به‌رچاوی مێژووی مرۆڤدا، په‌یڕه‌و كردنی یاسا پرتووكاوه‌كانی ١٤٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ به‌ناو ئیداره‌ی كۆمه‌ڵگا خۆی یه‌كێكه له سه‌یرترین دیارده‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه. له ئێرانێك كه گه‌نده‌ڵی ماڵی سه‌رتاپێی ئه‌م ڕژیمه‌ی ته‌نیوه‌ته‌وه، له ئێرانێك كه ڕژیمی ده‌سه‌ڵاتدار سه‌رچاوه‌ی نائه‌من كردنی ژیانی هاوڵاتیانه، گه‌لێك كاره‌ساتی به‌م شێوه‌یه له ژێرناوی “ئه‌منیه‌تی خه‌ڵك” و “ئیجرای عه‌داڵه‌ت” ڕوو ده‌دات.
هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار به گه‌نده‌ڵی ماڵی و دزیه گه‌وره‌كان له‌ناو ده‌زگای ئیداری ڕژیمدا تا ڕاده‌یه‌ك زۆر بووه كه هه‌موان به بیستنی عاده‌تیان گرتووه. درێژه‌ی چه‌ته‌گه‌ری ئاشكرا و شاراوه‌ی سه‌رانی ڕژیم له حاڵێكدایه كه ڕۆژانه ده‌یان كه‌س به تاوانی دزی بچووك كه ئه‌ویش زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌گرتوو له هه‌ژاری و زیانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه، ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن و به پێی یاسای ئیسلامی و به‌و په‌ڕی بێ ڕه‌حمیه‌وه ده‌ستیان ده‌په‌ڕێنن. دیاره هیچ ئینسانێك ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت بڕێكیشی هه‌ستی ئینسانی بێت ناتوانێ په‌ڕینی ئه‌ندامی له‌شی كه‌سێكیتر قه‌بووڵ كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قه‌رار بێت هه‌ر ئه‌م یاسا قیزه‌ونانه له‌سه‌ر دزانی ناو ده‌سه‌ڵات به‌كرده‌وه ده‌ربێت، بێ گومان زۆرینه‌ی سه‌رانی ئه‌م ڕژیمه، ته‌نانه‌ت ئه‌نگوستێكیشیان بۆ نامێنێته‌وه!
گه‌نده‌ڵی ماڵی كه هه‌ڵبه‌ت پێویسته گه‌نده‌ڵی ئیداری، ئه‌خلاقی وسیاسی له پله جۆراوجۆره‌كانی ڕژیمدا پێ زیاد كرێ، بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه له ئێران ده‌ژی ئه‌وه‌نده ڕوونه كه بۆ سه‌لماندنی پێویست به هیچ ئامار و به‌ڵگه‌یه‌ك ناكا. له ڕاستیدا گه‌نده‌ڵی سه‌رتاپێی ئه‌م ڕژیمه‌ی داگرتووه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م دیارده‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك دوور له چاوه‌ڕوانی نییه. هه‌ر ڕێكخراو و سیستمێك سه‌ره‌نجام به شكڵی ڕێبه‌ڕیه‌كه‌ی ده‌ردێ، كاتێك ده‌زگایه‌ك له سه‌ره‌وه گه‌نده‌ڵ بێت، كاتێك كه گه‌نده‌ڵی بۆ نموونه له‌ناو قه‌ساسدا گونجاوه، كاتێك یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌م وڵاته له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئیختیار له ئینسان نووسراوه، كاتێك درۆ كردن به‌ناوی “ته‌قیه” ئه‌رزشی پێده‌درێ، ئاشكرایه كه گشت ئه‌م سیستمه له ژێر ئیداره و كونترۆڵی ئه‌م ڕێبه‌ریه و ئه‌م یاسایانه شكڵ ده‌گرێ. كه‌وابوو گه‌نده‌ڵی ئیداری و ماڵی و ئه‌خلاقی و سیاسی ڕژیمی ئیسلامی له سه‌ره‌وه ده‌ست پێده‌كات و به‌ره‌و ئاستی خواره‌وه په‌ره ده‌ستێنێت.
به‌ڵام له ناوچه‌یه‌كی قه‌یراناوی، له سه‌رده‌می ئاخێزی شۆڕشگێڕانه هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له لۆبنان و عێراق له ئارادایه، له سه‌رده‌می ڕووخانی دیكتاتۆره‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وه‌ها باروودۆخێك تا كه‌ی درێژه‌ی ده‌بێت؟ دیاره هه‌موو دیارده‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه كۆمه‌ڵگای ئێران تینووی شۆڕشه و سه‌رئه‌نجام شۆڕشی كرێكاران و خه‌ڵكی سته‌ملێكراو و زه‌حمه‌تكێش، مسۆگه‌ر ده‌بێت.