به هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كانی دوو ڕۆژی ڕابردووی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه، ٣٥ فه‌له‌ستینی كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی بێهداشتی فه‌له‌ستین، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ئۆردووگای ئاواره‌كانی غه‌زه‌یان له چه‌ند ناوچه بۆردوومان كردووه و به‌وهۆیه‌وه، ٣٥ ژن و منداڵن و چه‌ند ئه‌ندامی فریاگوزاری خێرا و ڕۆژنامه‌وانێك گیانیان له‌ده‌ست داوه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل درێژه‌ی به پێشڕه‌وییه‌كانی له نێو خاكی سووریه داوه و ڕۆژی ڕابردوو، كۆكاگانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌رته‌شی سووریه‌ی له ته‌رتووس و دیمه‌شق به چڕی بۆردوومان كردووه.