ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، گرووپێكی توندئاژۆی ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌یه‌ك له‌باكووری وڵاتی بۆڕگینافاسۆ و ٦٠ كه‌سیان كوشت.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌و‌اڵنێری فه‌ڕانسه، ١٠٠ كه‌سی چه‌كدار له باكووری وڵاتی بۆڕكینافاسۆ و هاوسنوور له‌گه‌ڵ وڵاتی “مالی” هێرشیان كردۆته سه‌ر گوندنشینانی ناوچه‌كه و ٦٠ كه‌سیان كوشتووه. به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، هێرشبه‌ره‌كان سه‌ر به‌گرووپێكی توندڕه‌وی ئیسلامین كه كاری قاچاخی زێڕ و ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كه‌ن.