کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

كۆمه‌ڵكوژكردنی هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س له‌ دارفووری سوودان

به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ئه‌رته‌شی سوودان و هێزه‌كانی “واكنش سریع” له‌ ڕۆژئاوای ناوچه‌ی دارفوور، هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س كۆمه‌ڵكوژ كراون.

شه‌ڕی نێوخۆیی سوودان له‌ مانگی ئاوریلی ساڵی ڕابردووی زاینیه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی “واكنش سریع” له‌ شه‌ڕێكی خۆێناوی و قورس دان. له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ لانیكه‌م ١٣ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و زیاتر له‌ ٩ ملیۆن كه‌س ئاواره‌ بوون. له‌ حاڵێكدا جیهان سه‌رقاڵی ڕووداوه‌كانی ئۆكراین و غه‌زه‌یه‌، سوودان به‌ ته‌واوی پشتگوێ خراوه‌ و قه‌یرانێكی مرۆیی له‌و وڵاته ڕوویداوه‌ و كه‌س بایه‌خی پێ نادات. له‌ ئێستادا به‌ ملیۆنان كه‌س تووشی كه‌م خۆراكی و برسیه‌تی بوون و یارمه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ده‌ست خه‌ڵك ناگات.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

-

ئیدامه‌ی گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سەر بنەماڵەی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا

-

كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاژینه‌ پێشووه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ شاری سنه‌

-

كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری دارستانەکانی ئاوایی هانەشێخان له‌ مه‌ریوان

-

ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ باكووری كوردستان

-

په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنی كرێكارانی پڕۆژه‌یی نه‌وت له‌ ئێران

-