کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كۆماری ئیسلامی و هه‌وڵی به‌ تاڵه‌بانیكردنی هه‌رچی زیاتری كۆمه‌ڵگا

محه‌ممه‌د مێهدی كازمی، جێگری وزیری ئاموزش و په‌روه‌رش، باس له‌ به‌خشنامه‌یه‌ك ده‌كات كه‌ به‌ گوێره‌ی ئه‌و، ده‌رس وتنه‌وه‌ی موعه‌لیمی پیاو له‌ مه‌دره‌سه‌كانی قوناغی یه‌كه‌م و دووهه‌می ناوه‌ندیی كچان، كه‌ سه‌رجه‌م مه‌درسه‌ ده‌وڵه‌تی و ناده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ خۆ ده‌گرێت، قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت.

جه‌عفه‌ر سادق مه‌نش، به‌رپرسی قه‌رارگای ٢١ی تیر و ناوه‌ندیئه‌مری به‌ معروف و نه‌هی له‌ مونكریش، قسه‌ له‌ چاودێری ناڕاسته‌وخۆی حیجاب له‌ بانكه‌كان و ئیداره‌ی بیمه‌ ده‌كات. محه‌ممه‌ هادی ئیمانییه‌، ئوستانداری فارس ده‌ڵێت، ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه‌ له‌ وه‌رزی هاویندا، بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ حیجابه‌وه‌یه‌. ئه‌م بابه‌تانه‌ ده‌بێت تا كۆتایی مانگی پوشپه‌ڕ چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ناتوانن له‌و چوارچێوه‌ دیاریكراوه‌دا خۆ بگونجێنن، برۆن و پشووی بێ حقوق وه‌ربگرن.

فه‌ره‌ج شوجاعی فه‌رمانده‌ی ئینتزامی شاری شیراز، وێڕای ئاماژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك لاو له‌ بلواری چه‌مرانی شاری شیراز، ده‌ڵێت: مه‌ئموره‌ ئینتزامییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆیان له‌م بواره‌دا ده‌ست پێكردووه‌ و ئاگادار بوون كه‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك كه‌س به‌ بێ له‌به‌ر چاو گرتنی تێبێنیه‌ شه‌رعیه‌كان و ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌كان، له‌ كۆتایی وه‌رزشه‌كه‌یندا حیجابیان ڕه‌چاو نه‌كردووه‌. ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، به‌ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای قه‌زایی، چه‌ن كه‌سیان له‌ڕێبه‌ر و سه‌به‌بكارانی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌وكۆبوونه‌وه‌ نایاساییه‌، له‌ بلواری چه‌مرانی شیراز ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌ هاتنه‌ سه‌ركاری تاڵه‌بان له‌ ئه‌فغانستان و زاڵكردنی ئاپارتایدی جنسیی به‌ ته‌واو مانا له‌ دژی ژنان، هێنانی تووندوتیژی ئاشكرا و بێسنوو بۆناو شه‌قامه‌كان، په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ڵاواردن له‌ دژی كه‌مینه‌ مه‌زهه‌بییه‌كانی وه‌كپشتۆن و سوننیله‌ ئه‌فغانستان، كۆماری ئیسلامی ئێرانیش زه‌ختێكی زۆرتری خستۆته‌ سه‌ر ژنان و لاوان و ڕۆژ نییه‌ لات و چه‌قۆكێشه‌كانی گه‌شتی ئێرشاد و به‌كرێگیراوانیئاته‌ش به‌ ئیختیاری سه‌ربه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ شوێنی كار، له‌ شه‌قامه‌كان و ناو مێترۆكان، له‌ناو ئوتوبوس و پاركه‌كان و ته‌نانه‌ت له‌ناو ماڵه‌كانی خه‌ڵك و له‌ میوانییه‌كاندا، ئاسته‌نگ بۆ خه‌ڵك درووست نه‌كه‌ن و ناچار به‌ ڕه‌چاوكردنی حیجاب و داب و نه‌ریتی ئیسلامییان نه‌كه‌ن.

ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی، كاناڵی ئیمام جومعه‌ فره‌وێژه‌كان، دامزراوه‌ ئایینیه‌كان و سه‌رجه‌م دام و ده‌زگای ته‌بلیغتاتی ڕژیم، له‌ هه‌مبه‌ر لاواز بوونی باوه‌ڕی ئایینی خه‌ڵك، شاكین و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی گرتن و زیندانی كردن له‌و لاوانه‌ی شیرازیش ده‌كه‌ن كه‌، له‌ پارك به‌ بێ ڕچاوكردنی حیجاب، شاییی و خۆشییان ده‌ربڕیبوو.

له‌ سه‌رده‌مێكدا كه‌ ملیۆنان كرێكار، موعه‌لیم، خانه‌نشینكراو، ماڵ له‌ده‌ستچوو، جه‌رگ سووتاو و زیان به‌ركه‌وتووانی ڕووداوی داڕمانی بینا و وه‌رگه‌ڕانی قه‌تار و ئوتوبوسه‌كان، ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی بێ مافی، گرانی، بێكاری و هه‌ڵاواردن، ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن، بانده‌ مافیاییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ كێبڕكێیه‌كی ڕانه‌گه‌یه‌ندراودا، خه‌ریكی زه‌خت خستنه‌سه‌ر ژنان و زاڵكردنی كه‌شی سه‌ركووت و خه‌فه‌قان و هه‌روه‌ها، به‌ تاڵه‌بانیكردنی هه‌رچی زیاتری كومه‌ڵگان.

بابه‌ت و ده‌غدغه‌كانی خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات، پتر له‌ هه‌میشه‌ لێك جیاواز و دژ به‌ یه‌كن. خه‌ڵك له‌گه‌ڵ گرانی، بێكاری، هه‌ڵاواردن و گه‌نده‌ڵییه‌كانی ناو دام و ده‌زگای ده‌سه‌ڵات به‌ره‌وڕوون و خوازیاری كۆتای هاتن به‌ ته‌مه‌نی نیزامی ئیسلامین، حكوومه‌تیش له‌ فكری ئیسلامی كردنی هرچی زیاتری كۆمه‌ڵگا و جێگیركردن و به‌رده‌وامیدان به‌ به‌ربه‌ڕیه‌ت و كۆنه‌په‌ره‌ستیه‌كانی خۆیدایه‌.

ئه‌گه‌ر گیروگرفته‌كانی خه‌ڵك بریتییه‌ له‌، نه‌بوونی ئازادی، عه‌داڵه‌ت، بێكاری و گرانی، بێ خانه‌ولانه‌یی و ده‌ستپێڕانه‌گه‌یشتن به‌ دوكتۆر و ده‌رمانی پێویست، بێ ئاویی و كاره‌ساتی ژینگه‌یی، یاسا و ڕێسای كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ و هه‌ڵاواردن، زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌، ئیعتیاد و خه‌مۆكیی، به‌ڵام حكوومه‌ت و به‌رپرسه‌ گه‌نده‌ڵ و جینایه‌تكاره‌كانی ڕژیم، له‌ فكری، سه‌پاندنی هه‌رچی زیاتری حیجابی ئیسلامی، په‌ره‌پێدان به‌ تیرۆریزم له‌ ده‌ره‌وه‌ر و سه‌ركووت له‌ ناوه‌وه‌ی وڵات، گه‌نده‌ڵی و به‌تاڵانبردنی سامانی وڵات، جموجۆلی شه‌ڕخوازانه‌ی نیزامی، ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌ مووشه‌كه‌ پێشكه‌وتووه‌كان و گه‌یشتن به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی و به‌رده‌وام مانه‌وه‌ی ئاخوونده‌ گه‌نده‌ڵ و جینایه‌تكاره‌كان، له‌ ده‌سه‌ڵاتدایه‌.

هه‌موو ساڵێك به‌ ده‌ستپێكی وه‌رزی هاوین، حیجابی ژنان، ده‌بێته‌ بابه‌تی ڕۆژی ئاخووند و هێزه‌ سه‌ركووتگه‌ره‌كان و له‌ شه‌قام و كوچه‌ و كۆڵانه‌كان، به‌ پاساوییبه‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵبێ حیجابی و به‌د حیجابیئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م ژنان و كچان، تووندتر ده‌بێته‌وه‌. هێزه‌كانی ڕژیم ئه‌مساڵیش ڕاسپێردراوه‌ن كه‌، ئه‌م پلانه‌ دژی ژنانه‌یه، به‌ڕێوه‌ببن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی سه‌ربه‌ حكوومه‌ت به‌سیج بوون، تا به‌ناوییئه‌منییه‌تی ئه‌خلاقی، وێڕای ئه‌زیه‌ت و ئازاری ژنان، سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاش چاوترسێن بكه‌ن. تووندكردنه‌وه‌ی گوشار بۆسه‌ر ژنان به‌ بیانووی به‌دحیجابی ئه‌گه‌ر چی، ڕیشه‌كه‌ی له‌ ئیدئۆلۆژی و باوه‌ڕه‌كانی ڕژیمدایه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆكه‌ وه‌ك ئامرازێكی سیاسی، نه‌ته‌نیا له‌ دژی ژنان، به‌ڵكوو له‌ دژی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا به‌كارده‌هێندرێت. ململانێ له‌سه‌ر حیجابی ژنان له‌ هه‌ردوو لایه‌نه‌وه‌، واته‌، هه‌م له‌لایه‌ن ڕژیم و هه‌م له‌لایه‌ن توێژی ژنانه‌وه‌، نه‌به‌ردێكه‌ كه‌ لایه‌ن و ئه‌نگیزه‌كانی له‌ خودی بابه‌تی حیجاب، ئه‌ولاتره‌. بابه‌تی حیجاب له‌ لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ ئامرازێكه‌ بۆ هێزنواندن له‌ شه‌قامه‌كان، تووندكردنه‌وه‌ی كه‌شی سه‌ركووت و خه‌فه‌قان، چاوترسێن كردنی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ژنانیشه‌وه‌ نه‌بردی ئیراده‌یه‌ و هه‌وڵێكی نمادینه‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌و جێگه‌وپێگه‌ پڕله‌ سووكایه‌تی و ژێرده‌سته‌ییه‌ی كه‌، ڕژیم به‌سه‌ریدا سه‌پاندوون.

ژنانی ئێران له‌ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا شان به‌ شانی چینی كرێكار، زۆرترین كاره‌سات و نه‌هامه‌تیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ ته‌حه‌مول كردووه‌. كۆماری ئیسلامی گه‌لێك هه‌وڵیداوه‌ تا وێڕای به‌كار هێنانی ئامرازی سه‌ركووتی ڕاسته‌وخۆ، به‌ پشت به‌ستن به‌ ئایین، سته‌م له‌سه‌ر ژنان بكات به‌  باوه‌ڕێكی ده‌روونی و به‌و قه‌ناعه‌ته‌یان بگه‌یه‌نێ كه‌ مل به‌ جێگه‌وپێگه‌ی نزم و ژێرده‌سته‌یی خۆیان بده‌ن، به‌ڵام له‌م كاره‌دا نه‌ته‌نیا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌ڵكوو گڕكانی ڕه‌ق و تووڕه‌یی ئه‌وانی پتر هه‌ڵگیرساند. ئه‌وه‌یكه‌ ئه‌مڕۆ له‌ گۆڕه‌پانی خه‌باتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێراندا، له‌باری حزووری به‌ربڵاویی ژنان به‌رچاو ده‌كه‌وێ، ته‌نیا به‌شێكی چكۆله‌یه‌ له‌و‌ شه‌پۆله عه‌زیم و خرۆشاوه‌ی كه‌ له‌ ڕێدایه‌. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ له‌په‌نای بزووتنه‌وه‌ی كرێكارییدا، كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی شۆڕشی داهاتووی ئێرانه‌، شۆڕشێك كه‌ له‌هه‌ر هه‌نگاوێك به‌ره‌وپێشچوونیدا، یه‌كێك له‌ كۆڵه‌كه‌كانی زوڵم و سته‌م له‌ دژی ژنان، تێك ده‌رووخێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

وته‌یه‌ك به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی دژبه‌ خه‌ڵكی كوردستان

komalah

ڕژیم بێ توانا له‌ ئاست دابینكردنی ئاو بۆ خه‌ڵك

komalah

كۆماری ئیسلامی دوژمنی ژینگه‌ی كوردستانه‌

komalah

كێشه‌ی‌ گه‌ڕانی ‌ناو زبڵ، شه‌رمه‌زاری ڕژیمی ئیسلامی

komalah

فه‌زیحه‌ی پزیشكی ئیسلامی به‌س نه‌بوو، پزیشكی ده‌رونی ئاخوندیش هاته‌ بازار

komalah

داخوازییه‌كانی كرێكاران په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ پێویستییه‌ حه‌یاتییه‌كانی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگاوه‌

komalah