“محه‌ممد ڕه‌زا مه‌حبووبفه‌ر” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی زانستی گه‌شه‌پێدانی ته‌ندرووستی ڕاگه‌یاند كه، به‌پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی بێهداشت ڕۆژانه هه‌زار كۆرپه‌ڵه له وڵات‌دا به شێوه‌ی یاسایی یان نایاسایی له بار ده‌برێن و ده‌مرن، كه به‌م ئاماره ڕه‌سمییه ده‌بێ ئامارێكی ناڕه‌سمی و تۆمارنه‌كراوی له‌بارچوون و هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵه ساوایانهش كه تازه له دایك ده‌بن و فڕێ ده‌درێن زیاد بكه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌یكه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویداوه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی به پێی ئاماری ناوه‌نده بێهداشتی و یارمه‌تیده‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی، له ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا نزیكه‌ی ٥ هه‌زار منداڵی ساوه له سه‌راسه‌ری وڵات فڕێ دراون، یان به واتایه‌كی تر ڕۆژانه ٥٠٠ كۆرپهڵهی تازه له دایكبوو. باسكردن له‌م ڕێژه و ئه‌ژماره له لایه‌ن ئه‌م ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانستی گه‌شه‌پێدانی ته‌ندرووستییه‌وه له حاڵێكدایه كه جێگری كار و باری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕێكخراوی بێهزیستی، سه‌ره‌تای مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩٨ وتبووی، ساڵانه به شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند نزیكه‌ی ٥ هه‌زار منداڵی ته‌مه‌نی نێوان له دایكبوون تا ١٨ ساڵی، له ڕێكخراوی بێهزیستی وهردهگیڕێن.
به په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و هه‌ژاری و نه‌هامه‌تییه‌ی كه حكوومه‌تی ئیسلامی به‌سه‌ر به‌شێكی زۆر له كۆمه‌ڵگای ئێرانی‌دا سه‌پاندووه و هه‌روه‌ها به‌ڕه‌چاو كردنی سیاسه‌ته هه‌ڵه و نابه‌رپرسیارانه پێوه‌ند له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی نفووس و له‌به‌رده‌ستدانه‌بوونی ئیمكاناتی پێشگیری له دووگیان بوون، ڕۆژ نییه كه ڕاگوزه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ ده‌نگی گریانی منداڵی ساوای فڕێدراو له‌ناو زبڵدان و شوێنه گشتییه‌كان به‌ره‌وڕوو نه‌بنه‌وه.
نه‌بوونی شوێن و خزمه‌تگوزاریی پزشكی و ڕاوێژكاری بۆ لاوان، په‌ره‌سه‌ندنی له‌شفرۆشی به‌تایبه‌ت له ناو توێژی لاوان‌دا، په‌ره‌سه‌ندنی ئێعتیاد، بێكاری و بێ سه‌رپه‌نایی، ده‌ستێوه‌ردانی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ناوه‌ند و دامه‌زراوه حكوومییه‌كان له ژیانی تایبه‌تی تاكه‌كان و بوونی فه‌رهه‌نگێكی دواكه‌وتووانه سه‌باره‌ت به له‌دایكبوونی منداڵ له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی هاوسه‌رگیریی ڕه‌سمی، له‌و فاكته‌ره سه‌ره‌كییانه‌ن كه هۆكارن بۆ زیاد بوونی هه‌ر ڕۆژه‌ی كۆرپه‌ڵه و منداڵانی تازه له دایكبووی فڕێدراوی ناو شه‌قام و كۆڵانه‌كان.
ئاماره ڕه‌سمییه‌كان باس له پتر له ٤٠٠ هه‌زار له‌باربردنی كۆرپه‌ڵه له ساڵدا و له هه‌ل و مه‌رجێكی ناته‌ندرووست له كلینیكه ناڕه‌سمییه‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئیمكاناتی پێشگیری و یارمه‌تییه پزشكی و ڕاوێژكارییه‌كان به ئه‌ندازه‌ی پێویست بوونی ببوایه، چۆن له ڕۆژێكدا شایه‌تی ١٣٠٠ بابه‌تی له‌بار بردنی كۆرپه‌ڵه ده‌بووین.
كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری ته‌نیا دوو ڕێگا ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌و ژنانه‌ی كه به بێ ویستی خۆیان دووگیان ده‌بن كه بریتین له: له‌باربردنی كۆرپه‌ڵه یان ته‌حه‌مولی هه‌ل و مه‌رجێكی دژواری ڕۆحی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌گه‌ری ڕاگرتنی كۆرپه‌ڵه‌كه‌ی، هه‌ژاری و بێتوانایی له‌دابینكردنی پێداویستییه مادییه‌كانی منداڵان، به‌ربه‌ستی واقعیی و به‌كرده‌وه‌ی، ئاره‌زووی بوونی منداڵ و ئاگالێبوون و بارهێنانی، لهمپهڕێكه بۆ به‌شداری ژنان له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌بوونی منداڵ بۆ ژنانی سه‌ڵت و ته‌نیا، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه زۆربه‌ی ژنانی دووگیان خوازیاری كۆتایی هێنان به دووگیانی خۆیان و له‌باربردنی كۆرپهڵهكهیان بن. له ئه‌گه‌ری نایاسایی بوونی ئه‌م كاره ژنانی دووگیان په‌نا ده‌بنه به‌ر له‌باربردنی كۆرپه‌ڵه، له ڕێگای كه‌سانی ناشاره‌زا و له هه‌ل و مه‌رجێكی ناته‌ندرووست و ته‌حه‌مول كردنی هه‌زینه‌یه‌كی زۆر. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستییه ده‌بێ مافی له‌باربردنی كۆرپه‌ڵه به مه‌رجێك كه مه‌ترسی بۆسه‌ر گیانی دایكه‌كه نه‌بێت و ته‌مه‌نی كۆرپه‌ڵه‌كه له ١٦ حه‌وتوو تێپه‌ڕ نه‌بێت، بۆ سه‌رجه‌م ژنان به‌ڕه‌سمییه‌ت بناسرێت و ئیزنی لهباربردنیشی جگه له خود دایكه‌كه پێوه‌ندی به هیچ تاك و لایه‌نێكه‌وه نییه. له‌باربردنی كۆرپه‌ڵه ده‌بێ له كلینیك و نه‌خۆشخانه‌كان و له‌ژێر چاودێری پزشكی پسپۆڕ و به بێ به‌رامبه‌ر بێت. كه‌سانێكی كه به بێ بوونی شاره‌زایی پێویست ده‌ست ده‌بن بۆ ئاوا كارێك، تاوانبار ده‌ناسرێن.
حكوومه‌تی ئیسلامی و سیاسه‌تی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئه‌و له بواری په‌ره‌سه‌ندنی نفووسدا هۆكاری كاره‌ساتێكی له‌م چه‌شنه‌یه. فڕێدانی كۆرپه‌ڵه و منداڵی تازه له دایكبوو، كاره‌ساتێكی ئینسانی دڵهه‌ژێنه كه بهڵگهیهگه بۆ ئیفلاسی سیاسی و ئه‌خلاقی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی. حكوومه‌تی ئیسلامی نهتهینا مه‌ترسیی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وه‌ره‌یه بۆسه‌ر ته‌ندرووستی و ئه‌منییه‌تی نه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ، به‌ڵكوو ژیان و ئه‌منییه‌تی نه‌وه‌كانی دواڕۆژی وڵاتیش له‌گه‌ڵ گرفتی جیددی و بنه‌ڕه‌تی به‌ره‌وڕوو كردۆته‌وه. ئه‌و منداڵه ساوا و تازه له دایكبووانهی فڕێدراوی ناو زبڵدانه‌كان كه بۆی هه‌یه به ئاسانی ببنه خۆراكی ئاژه‌ڵه‌كان و یان به هه‌ڵه گیانله‌ده‌ست بده‌ن، مایه‌ی نه‌نگ و ڕێسوایی حكوومه‌تی ئیسلامی و ده‌سه‌ڵاتداره دز و گهندهڵهكانییهتی .