یونسكۆ، ڕێكخراوی زانستی و كلتووریی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ٢٦ی ئۆكتۆبری ١٩٦٦ی زایینی له چوارده‌هه‌مین دانیشتنی كۆنفڕانسی گشتیی خۆیان له‌ژێرناوی (به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌خوێنده‌واری)، ٨ی سێپتا‌مبر، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٧ی خه‌رمانانی ڕۆژی جیهانیی به‌خوێنده‌وار كردن ناو لێنا. ئه‌م ڕۆژه به‌م ئامانجه‌وه دیاری كرا تا ده‌وڵه‌ته‌كان هان بدرێن له ڕێگه‌ی دابین كردنی ئیمكانی ده‌ستڕاگه‌یشتنی یه‌كسان به ڕاهێنان بۆ هاوڵاتییان، نه‌خوێنده‌واری ڕیشه‌كێش بكه‌ن و به‌ستێنی دابین كردنی ئاشتی له‌ناو كۆمه‌ڵدا بخوڵقێنن. سه‌ره‌ڕای هه‌ر نییه‌تێكی باش كه پێشنیاردهرانی ئه‌م ڕۆژه هه‌یانبووه، ئه‌م ئامانجه پاش ٥٥ ساڵ نه‌ته‌نیا وه‌دی نه‌هاتووه، به‌ڵكوو به پێی دوایین ئاماره‌كان له‌ناو منداڵان و گه‌وره‌ساڵان، ٧٧٣ ملیۆن كه‌س له جیهاندا نه ده‌توانن بخوێننه‌وه و نه بنووسن و نه “چوار كرده‌ی سه‌ره‌كی” به‌كار بێنن. تا به‌رله سه‌رهه‌ڵدانی دیجیتاڵ و ئینتێرنێت ئه‌مانه پێوه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی خوێنده‌وار بوون به‌ئه‌ژمار ده‌هاتن. ئێستا توانای كه‌ڵك وه‌گرتن له ئینتێرنێتیش به‌م پێوه‌رانه زیاد بووه.
هه‌روه‌ها نه‌ته‌نیا بهستێنێكیش بۆ ئاشتی دابین نه‌كراوه، به‌ڵكوو له چه‌ندین وڵات‌دا شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆ و نیابه‌تیی ئیمپریالیستی و یان حاڵه‌تی جه‌نگی له ئارادایه كه ده‌توانین به ژماره‌كیان له‌وانه فه‌له‌ستین، ئه‌فغانستان، سووریه، كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ند، عێراق، لیبی، مالی، سومالی، سودانی باشوور و یه‌مه‌ن، ئاماژه بكه‌ین.
ڕێژه‌ی خوێنده‌واری و نه‌خوێنده‌واری له وڵاتانی جۆراوجۆردا جیاوازه و هێندێك جار به‌هۆی نه‌بوونی ئامار، دیاری كردنی ئه‌م ڕێژه‌یه مه‌حاڵه. بۆ نموونه له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ئامارێكی درووست سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری بوونی نییه. له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ڕژیمه‌دا ئاماری كێشه و نه‌هامه‌تییه‌كان بڵاو ناكرێته‌وه، دیاره كابینه‌ی ڕانتخۆر و نه‌وتی و به‌گشتی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران، هیچ پێویستییه‌كی به‌م ئامارانه نییه. ئه‌گه‌رچی كۆمه‌ڵ له ئاماری ڕه‌سمی بێبه‌شه به‌ڵام هێندێك جار له‌ناو كێبه‌ركێی نێوان كاربهدهستاندا، واقعییاتێك له‌قاو ده‌درێن. سه‌رۆكی نێهزه‌تی سهوادئامووزیی ڕژیم له ساڵی ٢٠١٤ی زایینی(١٣٩٣ی هه‌تاوی) دانی به‌وه دانا كه ١٠ ملیۆن نه‌خوێنده‌وار و ١١ ملیۆن كه‌م خوێنده‌وار له ئێران‌دا بوونی هه‌یه. ئه‌مجۆره ئیعترافه ده‌گمه‌نانه ئاماره درۆیینه‌كان له‌قاو ده‌ده‌ن.
له مانگی به‌فرانباری ساڵی ١٣٩٩ سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئاموزش له مه‌جلیسدا ئیدیعای كرد كه پێشكه‌وتنێكی باشی له بواری فێركاریدا به‌ده‌ست هێناوه. ئه‌و وتی له ساڵی ١٣٩٥ هه‌شت ملیۆن نه‌خوێنده‌وار له ئێران‌دا هه‌بوون و له ئێستادا ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ یه‌ك ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار نه‌خوێنده‌وار كه‌م بووه‌ته‌وه. ئه‌م ئیدیعا درۆیینه له حاڵێكدایه كه سه‌رانی ڕژیم به سیاسه‌تی كاره‌ساتباریان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ شكڵه جۆراوجۆره‌كانی ویرووسی كۆرۆنا له‌ئاستی كۆمه‌ڵدا و به‌تایبه‌ت له‌ناو منداڵان و تازه‌لاواندا، نه‌خوێنده‌وارییان په‌ره‌پێداوه. به‌پێی هه‌واڵی “هه‌مشه‌هری” باروودۆخی كۆرۆنایی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه ٣ ملیۆن منداڵ له خوێندن وه‌دوا بكه‌ون. هه‌مشه‌هری كه له كۆتاییه‌كانی مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٤٠٠دا ئه‌م ئاماره‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه له درێژه‌دا نووسیویه‌تی كه زۆربه‌ی به‌جێماوان له خوێندن، منداڵان و تازهلاوانێكن كه یان به ئامرازه‌كانی وه‌ك مۆبایل و ته‌بلێت ده‌ستیان ڕاناگات و یان له‌و ناوچانه ده‌ژین كه ئینتێرنێتی لێ نییه.
به‌ده‌ر له چه‌ندایه‌تیی خوێندكاران پێویسته باس له چۆنیه‌تیی فێركردنی خوێندكارانیش له ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و مافیاییدا بكه‌ین. ڕژیمی ئیسلامیی ئێران حكوومه‌تێكی سه‌رمایه‌دارانه‌یه كه به پێی یاسا و ڕه‌وشی ئیسلامی سیاسی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. سه‌رمایه‌دارانه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه خاوه‌ندارییه‌تیی تایبه‌ت و په‌یوه‌ندیی سته‌مكارانه و نابه‌رابه‌ر له نێوان كرێكار و خاوه‌نكاردا له‌ئارا دایه. ئیسلامییه له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ئه‌فسانه و خورافه‌ی وه‌ك داستانی درووستبوونی مرۆڤ به ڕه‌وایه‌تی مه‌زهه‌بی، بنه‌مای ئیدێئۆلۆژیكی ئه‌م ڕژیمه پێكدێنێ. خوێندكاران هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵاییهوه پێویسته له بواری زانستی مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه به‌جۆرێك بار بێن تا “هه‌قانییه‌ت“ی موناسباتی حكوومه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆیان قابیلی قه‌بووڵ و پاساوهه‌ڵگر بێت. له‌و جێگه‌وه كه خورافات و چه‌واشه‌كاریی ناو مه‌دره‌سه‌كان تێكه‌ڵ به سووكایه‌تی و درۆیه، له‌گه‌ڵ ڕاستییه‌كانی ژیانی خوێندكاران یه‌ك ناگرێته‌وه و بۆیان نامۆیه. هه‌ر بۆیه خوێندكاران ده‌بێ به‌شێوه‌ی ناداهێنه‌رانه ده‌رسه‌كان له‌به‌ر بكه‌ن و به توندوتیژی و سووكایه‌تییه‌وه به‌سه‌ریاندا بسه‌پێت.
خوێندكارانی كچ و كوڕ، ڕۆڵه‌ی جه‌ماوه‌ری كۆمه‌ڵی سیاسیی ئێرانن. ئه‌گه‌رچی ملیۆنان كه‌س له هاووڵاتییان، به‌تایبه‌ت كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان له خوێندنی كلاسی بێبه‌ری بوون، به‌ڵام له مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵ، له په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ڕێكخراو و حیزب و كه‌سایه‌تییه پێشڕه‌وه‌كان، ناڕازیان، خه‌باتكاران و كۆمۆنیسته‌كان، باروودۆخ و سوننه‌ته‌كانی شوێنی كار، میدیاكانی ئۆپۆزیسیۆن و هاوشێوه‌كانی، گه‌لێك حه‌قیقه‌تیان بۆ ئاشكرا بووه و له ئاست هه‌ژاری خوڵقاندن و جهنایاتی سه‌رانی ڕژیم، خوێندكاران ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه. خوێندكاران هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی دایك و باوك و باقیی خه‌ڵكی وشیاره‌وه له‌ئاست بۆشاییی چینایه‌تی و قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، ئیدێئۆلۆژیك و كلتووریی ڕژیم ئاگادار ده‌كرێنه‌وه. پێیان ده‌وترێ كه ١٠ ملیۆن ژن و پیاوی خوێنده‌وار له كۆمه‌ڵی ئێران‌دا بوونی هه‌یه كه زۆربه‌یان بێكار و بێ داهاتوون. كاربه‌ده‌ستانی “وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش” بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی خوێندكارانێك كه له ده‌ره‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كان فێربوون و ناڕازین، مه‌دره‌سه‌كانیان كردووه‌ته ڕمبازگه‌ی سیخوڕان و ئاخونده‌كان. كاتێك به‌وه‌ش ده‌گه‌ن كه چالاكییه‌كانی ئه‌مجۆره كه‌سانه ناتوانێ خوێندكاران كۆنتڕۆڵ بكات، مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌دژیان به‌كار دێنن.
نه‌خوێنده‌واری یه‌كێك له‌و نه‌هامه‌تییانه‌یه كه هۆكاره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خورافهخوڵقێنهری ڕژیم و شهرایهتێكه كه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵدا سه‌پاوه. ڕیشه‌كێش كردنی نه‌خوێنده‌واری پێویستی به ڕووخاندنی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی و هاتنه سه‌ركاری ده‌سه‌ڵاتێكه كه پێویستی به مرۆڤی دوور له وشكبیری و داهێنه‌ر بێت.