ته‌یموور حوسێنی؛ جێگری سه‌رۆكی پۆلیسی راهوه‌ر وتویه‌تی كه له سه‌ره‌تای به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی نه‌ورۆزی له ٢٦ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابردوو تا ئێستا كه ئه‌كاته ٨ رۆژ؛ ٣٢٢ كه‌س له ته‌سادووفاتی رێگاكانی نێوان شه‌هری؛ گیانی خۆیان له‌ده‌ستداوه.
رێگاوبانه‌كانی ئێران له خه‌رابترین رێگاوبانه‌كانی جیهانن و بوونه‌ته قه‌تڵگای هاوڵاتییان. ئاماره‌كان له كووژرانی ٢٠ هه‌زار كه‌س له ساڵی ڕابردوو و ٣٢٢ كه‌س له ٨ رۆژی ڕابردوو له جاده‌كانی ئێران ده‌دوێن و زۆر زیاتر له‌مه‌ش بریندار هه‌ن.
رێگاوبانه‌كانی باریك و پڕ له ده‌سته‌نداز؛ ئۆتۆمۆبیله كۆنه‌كان و نا ستاندارد بۆ رانه‌نده‌گی؛ شۆفیری ناشاره‌زا و ماندوو و یا رانه‌نده‌گی له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌ڵكۆڵ و ماده هۆشبه‌ره‌كان و نه‌بوونی تابلۆی پێویست؛ نه‌بوونی كۆنترۆڵی سورعه‌ت ئه‌مانه له هۆكاره‌كانی ته‌سادوفاتی كوشه‌نده و كاره‌ساتبار له جاده‌كانی ئێرانن. رێگاوبانه‌كان له ناوچه په‌راوێز خراوه‌كان له كوردستان؛ لۆرستان؛ كرماشان؛ ئیلام؛ سیستان و به‌لوچستان؛ رێگاوبانه‌كانی ئاواییه‌كان زۆر نائه‌منترن و ڕاده‌ی ته‌سادووفه‌كانیش زۆرتره.
نه‌بوونی سه‌رمایه‌گووزاری له پێكهێنانی شبه‌كه‌كانی رێگای مۆدێرن و سالم؛ نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی گواستنه‌وه وه‌ك قه‌تار؛ نه‌بوونی سیستمی هه‌وایی هه‌رزان؛ قه‌تاره ژێرزه‌وییه‌كان له شاره گه‌وره‌كان و زۆری ئۆتۆمۆبیله كۆنه‌كان له رێگاوبانه‌كانی بچوك؛ ڕاده‌ی كاره‌ساتی تاڵیان زۆرتر كردووه.
به پێی راپۆرتی رێكخراوی بێهداشتی جیهانی؛ ئێران به به‌راوردی نرخی ٥/٢٠ مه‌رگ له هه‌ر ١٠٠٠٠٠ كه‌س له پله‌ی١١٣ له نێوان ١٧٥ وڵاتی دونیادا داندراوه. خه‌ساره‌كانی پێكهاتوو له ته‌سادووفاتی رێگاكان له ئێرانیش؛ یه‌كێك له ٥ هۆكاری به‌رچاوی مه‌رگ؛ به‌ئه‌ژمار دێت.
چاوخشاندنێك به‌سه‌ر ئاماره‌كانی پزشكی قانوونی ئێران نیشانی ده‌دات كه زۆرترین ئاماری كوژراوه‌كانی ته‌سادووفاتی رانه‌نده‌گی؛ پێاوانی خێزاندار له مه‌ودای ته‌مه‌نی ٣٠ تا ٥٠ ساڵن. هۆكاری مردنی زۆرتری كووژراوه‌كان زه‌ربه به سه‌ریان بووه و نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌وان له شوێنی ته‌سادووفه‌كه گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. له‌م راپۆرته‌دا هاتووه كه موسافرانی ئۆتۆمۆبیله سه‌وارییه‌كان له كاتی ته‌سادوفدا زۆرتر له ئه‌گه‌ری مردندان. به‌رپرسانی ئینتزامی ئێران زۆرجار هه‌وڵیان داوه كه قورسایی به‌رپرسایه‌تی ته‌سادووفاتی رانه‌نده‌گی؛ بخه‌نه سه‌رشانی هه‌ڵه‌ی ئینسانی شۆفیرانی لاو و بێ ئه‌زموون و نائاشنا به شۆفیری؛ به‌ڵام به چاوخشاندنێك به ئاماری پزشكی قانوونی له ١٠ ساڵی ڕابردوودا؛ ده‌بینین كه قوربانییانی كارساته جاده‌ییه‌كان كه‌سانی میان ساڵ و خێزاندارن و هه‌ندێك له‌م ته‌سادووفاته له نزیك به ٣٥٠٠ شوێنی تایبه‌ت له جاده‌كاندا ڕووده‌ده‌ن. به‌ركه‌وتنی سه‌ر كه ببێته هۆی مردن له ته‌سادووفاتی رانه‌نده‌گی؛ زۆرتر به هۆی نه‌به‌ستنی كه‌مه‌ربه‌ندی ئیمه‌نی یا دروست كار نه‌كردنی و یا له كیسه‌كانی هه‌وای ئۆتۆمۆبیله‌كاندا ڕووده‌دات.
ئۆتۆمۆبیلی پراید به‌رهه‌می شیركه‌تی سایپا له‌م رووه‌وه ئه‌من نییه. جێگری پۆلیسی رێگاكانی ناجا له ساڵی ١٣٩٧ به ئاماژه به ڕۆڵی ئه‌م ئۆتۆمۆبیلانه له مه‌رگی شۆفیره‌كان وتبووی كه ” له ئیستادا به‌داخه‌وه زۆرترین ئاماری كوژراوان و برینداره‌كانی كاره‌ساته جاده‌ییه‌كان؛ په‌یوه‌ندی به ئۆتۆمۆبیلی پرایده‌وه هه‌یه وه ئه‌مه نیشانده‌دات كه ئه‌م ئۆتۆمۆبیله چه‌نده نائه‌منه “. هه‌روه‌ها وه‌زنی له خواره‌وه‌ی ئه‌م ئۆتۆمۆبیله شارییه؛ ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه له جاده‌كانی نێوان شاری به ئاسانی وه‌رگه‌ڕێ. له ساڵی ١٣٩٦یش پۆلیسی راهنومایی و رانه‌نده‌گی؛ پراید و پێژۆی به هۆكاری نزیكه‌ی ٥٢ له سه‌دی كوژراوانی ته‌سادوفاتی رانه‌نده‌گی له ئێران ناولێبرد. به‌رهه‌مهێنانی پراید له ئێران له هاوینی ساڵی ڕابردووه ڕاگیراوو؛ بڵام لانیكه‌م بۆ ده‌یانساڵ له جاده‌كانی ئێران‌دا ده‌مێنێته‌وه هه‌رئه‌جووره‌ی كه په‌یكان ماوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی چاكردنه‌وه و ڕاگرتنی ئۆتۆمۆبیله‌كان بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه ژوماره‌ی ئه‌و ئۆتۆمۆبیلانه‌ی كه به نه‌قسی فه‌ننیه‌وه له جاده‌كاندا هاتوچوو ده‌كه‌ن؛ بچێته سه‌رێ و ئه‌م بابه‌ته خۆی هۆكارێكی دیكه‌یه بۆ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌سادووفاتی رانه‌نده‌گییه له ئێران. به لێكدانه‌وه‌ی ئاماری ئۆتۆمۆبیله‌كانی كه تووشی ڕووداوی جاده‌یی بوون؛ ڕوون بۆته‌وه كه مۆعایه‌ناتی فه‌ننی ئه‌م ئۆتۆمۆبیلانه بایه‌خی پێنه‌دراوه. ئامارێكی ورد له ئۆتۆمۆبیله خه‌رابه‌كان كه هه‌ركام به‌شێوه‌یه‌ك توانیویانه به‌رگه‌ی مۆعایه‌نه‌ی فه‌ننی وه‌ربگرن و له ناوگانی هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ی گشتیدا كار بكه‌ن له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به هۆشداره‌كانی پۆلیسی رێگا و رێكخراوی پزشكی قانوونی و ئاماری ته‌سادووفاتی جاده‌یی چه‌ند مانگی ڕابردوو وێده‌چێت كه نه ته‌نیا ژوماره‌ی چه‌ند ساڵه‌ی كووژراوان و برینداره‌كانی شۆفیری رانه‌گیراوه؛ به‌ڵكوو به چوونه‌سه‌ره‌وه‌یه‌كی زۆر؛ وێده‌چێت ئێران به‌م زووانه به ئاماری ساڵانه‌ی ٢٠ هه‌زار كووژراو له ده‌ستپێكی ده‌یه‌ی ٩٠ی هه‌تاوی بگه‌ڕێته‌وه. رژیمی ئیسلامی هۆكاری سه‌ره‌كی مه‌رگ له جاده‌كانی نائه‌منی ئێرانه. رژیمێك كه له ژێرخانی ئابووری شاری و له‌وانه پێكهێنانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌من و مۆدێرندا سه‌رمایه‌گوزاری ناكات؛ هه‌ژاری به‌سه‌ر به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكدا سه‌پاندووه؛ تۆڕه‌كانی قه‌تاری ئه‌منی نێوان شاری رێكنه‌خستووه؛ گیان و ژیانی خه‌ڵك بۆ ئه‌وان گرینگییه‌كی نییه؛ به‌رپرسی مردن و بریندار بوونی خه‌ڵك له ڕێگاكانه.
رژیمی ئیسلامی به ده‌یان شێوه هۆكاری مردن و گوژرانی خه‌ڵك له ڕێگاكان؛ له زیندان له نه‌بوونی تۆڕه‌كانی ده‌رمانی و بیمارستانی له نه‌بوونی واكسه‌نی كرۆنا بۆ خه‌ڵكه. رژیمێك كه سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكی خه‌رجی سه‌ركوت له ناوه‌وه و تێرۆریسم له ده‌ره‌وه ده‌كات؛ ئه‌وه‌ی كه بۆی گرینگییه‌كی نییه؛ سڵامه‌تی و ئه‌منییه‌تی دانیشتووانی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌یه.