كۆنگره‌ی ١٨ی كۆمه‌ڵه له‌پێوه‌ند له‌گه‌ڵ گیرۆده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر بڕیارنامه‌یه‌كی په‌سندكرد كه تێیدا بێجگه‌له دانه به‌ر باسی بواره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م به‌ڵا ماڵوێرانكه‌ره، له‌سه‌ر ڕۆڵی كۆماری ئسیلامی له په‌ره‌پێدانی گیرۆده‌بوون به‌م مادده‌یه ته‌ئكیدی كردووه. له‌م بڕیارنامه‌یه‌دا هاتووه:
كۆماری ئیسلامی به په‌ره‌پێدانی كه‌شوهه‌وای سه‌ركوت و زه‌بروزه‌نگ، تاڵكردنی ژیان له زۆربه‌ی لاوان، بێبه‌ری كردنیان له هه‌وڵ بۆ پێكهێنانی ژیانی خۆیان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاشكرا له‌گه‌ڵ هه‌ر شتێك كه هێوا ده‌به‌خشێته ژیانیان و داهاتوویه‌كی ڕوونیان له به‌رامبه‌ر داده‌نێت، به‌ستێنی ڕووكردنی زۆرێك له لاوانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر خوڵقاندووه. هه‌ر بۆیه ده‌بێ كه‌سی گیرۆده‌بوو به قوربانیی ئه‌و باروودۆخه ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و كلتوورییه بزانین كه ڕژیمی ئیسلامی به‌رپرس و پارێزه‌رێتی. كرده‌وه‌ی ڕژیم له‌وانه پێكهێنانی ناوه‌ند بۆ ئاگالێبوون له گیرۆده‌بووان هیچ له‌م ڕاستییه كه‌م ناكاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه باروودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ست نه‌خواردوو ده‌مێنێته‌وه و كه‌سی گیرۆده‌بوو به‌م مادده‌یه پاش ماوه‌یه‌ك ڕاگیران له‌م ناوه‌ندانه، دووباره له‌گه‌ڵ هه‌مان باروودۆخ و هه‌موو ئه‌و گیروگرفتانه له‌وانه هه‌ژاری و بێبه‌شییه‌ك كه ڕژیمی ئیسلامی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگایدا سه‌پاندووه، ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه و دیسان په‌نا بۆ ئێعتیاد ده‌باته‌وه. له‌م پێوه‌نده‌دا پێویسته له‌سه‌ر بوارێكی دیكه‌ی ڕۆڵی كۆماری ئسیلامی واته بازرگانیی مادده‌ی هۆشبه‌ر وه‌ك سیاسه‌تێكی ناوچه‌یی ئه‌م ڕژیمه ته‌ئكید بكرێت:
وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و سپای پاسداران ساڵه‌هایه خه‌ریكی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌رن. ئه‌م دوو ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه هه‌م له گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه به‌ره‌و سنووره‌كانی ڕۆژئاوا و باشوور و هه‌م له بڵاوكردنه‌وه‌ی له ئاست ئێران‌دا ده‌ورونه‌خشیان هه‌یه. ڕۆڵی سپا و وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم له بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رین و هه‌رزانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له كوردستان به‌ناوبانگ و حاشاهه‌ڵنه‌گره.
ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیی ئێران، هێزه نیزامی و ئه‌منییه‌كانی بۆ ناسه‌قامگیركردنی وڵاتانی ناوچه‌كه و لاوازكردنی ڕه‌قیبه‌كانی خۆیان و هه‌روه‌ها دابینكردنی هه‌زینه‌ی ده‌خاڵه‌تی سیاسی و تیرۆریستیی خۆیان له وڵاتانی دراوسێ و باقیی وڵاتانی دوور و نزیك له سیاسه‌تی موعتادكردنی هه‌رچی زیاتری خه‌ڵك له‌لایه‌ن گرووپ و بانده مافیاییه‌كان پشتیوانی ده‌كات.
سیاسه‌تی په‌ره‌پێدانی ئێعتیاد چ له ناوخۆی ئێران و چ له وڵاتانی ناوچه‌كه بۆ ماشێنی شه‌ڕ و سه‌ركوتی ڕژیم كه‌ڵكی براوه براوه‌ی هه‌یه. واته له‌لایه‌كه‌وه ژماره‌یه‌كی هه‌رچی زیاتر موعتاد ده‌بن و كێشه و گرفتی بنه‌ماڵه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێعتیاد به‌شێكی به‌رین له خه‌ڵك به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات و خه‌بات له‌گه‌ڵ ڕژیم ده‌كه‌وێته په‌راوێزه‌وه. بۆ نموونه له ئێران كه زیاتر له ٦ ملیۆن كه‌س به‌پێی ئاماری ڕژیم موعتادن، ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی هه‌ر موعتادێك چوار كه‌س بێت، نزیكه‌ی یه‌ك چواره‌می دانیشتووانی ئێران و هه‌روه‌ها كادری ده‌رمانی ده‌رگیری مه‌سه‌له‌ی ئێعتیادن.
قازانجێكی دیكه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ئێعتیاد بۆ ڕژیم لاوازكردنی ڕه‌قیبه‌كانی له‌ئاستی ناوچه‌كه و ده‌رگیركردنیان له‌گه‌ڵ كێشه‌ی ئێعتیاد و له هه‌مانحاڵدا دابینكردنی بواری ماڵیی گه‌نده‌ڵیی به‌رین له‌ناو ده‌زگای ده‌وڵه‌ت و سه‌ركوت و به‌ده‌ستهێنانی خه‌رجی تیرۆریسم و بانده مافیاییه ئسیلامییه‌كانه.
به‌پێی ڕاپۆرته جۆراوجۆره‌كان هه‌موو گرووپ و بانده تیرۆریسته ئیسلامییه‌كان و له‌وانه گرووپه‌كانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامی به‌شێوه‌ی جیددی، به‌رین و ڕێكخراو له قاچاغی مادده‌ی هۆشبه‌ردا ده‌ستیان هه‌یه و ته‌نانه‌ت له تێكنۆلۆژیی نوێی وه‌ك په‌هباد یان درۆن بۆ گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. بۆ نموونه ئه‌رته‌شی ئۆردۆن له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له ڕێكه‌وتی پێنجشه‌ممه ١٧ی فێوریه ڕایگه‌یاند: “تاوانی قاچاغی مادده‌ی هۆشبه‌ر، بووه‌ته تاوانێكی ڕێكخراو كه تێیدا له تێكنۆلۆژیی درۆن كه‌ڵك وه‌رده‌گیرێت و له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه پشتیوانیی لێ ده‌كرێت. له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌رته‌شی ئۆردۆندا هاتووه: ئه‌رته‌شی ئۆردۆن، ١٦٠ تۆڕی قاچاغ كه له باشووری ئۆردۆن خه‌ریكی چالاكین، شوناسایی كردووه“. هه‌ڵبه‌ت گه‌لێك به‌ڵگه بوونیان هه‌یه كه نیشانی ده‌ده‌ن زۆرێك له‌م تۆڕانه له‌گه‌ڵ حیزبوڵڵای لوبنان و سپای پاسدارانی جێگیركراو له سووریه له پێوه‌ند دان.
ڕژیمی ئیسلامی بووه‌ته شێرپه‌نجه‌یه‌كی كوشنده بۆ سڵامه‌تیی خه‌ڵكی ئێران و وڵاتانی ناوچه‌كه و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی بێجگه‌له ده‌یان نه‌هامه‌تیی دیكه به‌مانای گیرۆده‌كردنی ملیۆنان كه‌س له خه‌ڵكی ئێران و ناوچه‌كه به مادده‌ی هۆشبه‌ره. هه‌ربۆیه خه‌بات له‌گه‌ڵ دیارده‌ی ئێعتیاد، له‌گره‌وی خه‌بات له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی و نیزامێك دایه كه خۆی هۆكاری به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئه‌م باروودۆخه‌یه. باروودۆخێك كه تێیدا مرۆڤه‌كان به‌شێوازی جۆراوجۆر ده‌بنه قوربانی. خه‌بات له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕژیمه و خه‌بات بۆ هێنانه‌خواره‌وه‌ی كاریگه‌رییه زیانباره‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی مادده‌ی هۆشبه‌ر ئاڵقه‌كانی زنجیری خه‌باتێكی واحیدن. ئه‌م خه‌باته ده‌توانێ ئاسۆیه‌گی گه‌ش به‌ره‌وڕووی لاوان بكاته‌وه. ئەوان لەسەر بەستێنی ئەم ئاسۆ هیوابەخشە، ئەم بەستێنەیان بۆ دابین دەبێت کە لەجیات خۆبەدەستەوەدان بە نەهامەتییەکان، ڕێگای خەبات و لەناوبردنی هۆکارەکانی ئێعتیاد، نەک پەنابردن بۆ ئێعتیاد و لەناوبردنی خۆیان، هەڵبژێرن. بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌ندرووستیی گشتی و بۆ ڕیشه‌كێش كردنی نیهایی گیرۆده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر هیچ ڕێگاچاره‌یه‌ك بێجگه‌له ڕووخاندنی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بوونی نییه.