له‌ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌دا دوو ئاخوندی سوننی مه‌زهه‌ب له گونبه‌دی كاووس به گولـله و سێ ئاخوندی شیعه مه‌زهه‌ب له مه‌شهه‌د به چه‌قۆ برینداربوون یان كورژاون. نه‌فره‌ت له ئاخونده‌كان له ئێران هێده به‌رین و گشتییه كه ڕۆژ نییه ئاخوندێك له شوێنێك نه‌كه‌وێته به‌ر ناڕه‌زایه‌تی و یان په‌لاماری خه‌ڵكی وه‌گیان‌هاتووه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م هێرشانه زیاتر ده‌كرێنه سه‌ر پله‌كانی خواره‌وه‌ی ڕووحانییه‌ت، كه به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌كه‌ونه به‌ر ناڕه‌زایه‌تی و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی خه‌ڵك، ئه‌گینا وه‌گیرهێنانی ئیمام جومعه‌كان و ئاخونده سه‌ره‌كییه‌كان كه هه‌موویان پارێزه‌ری چه‌كدار و ئۆتۆمبێلی دژه‌گولـله‌یان هه‌یه، كارێكی ئاسان نییه.
به‌ڵام كۆماری ئیسلامی له‌و ڕژیمانه‌یه كه هیچ ده‌رفه‌تێك له‌وانه كوژرانی ئاخونده پله نزمه‌كانی لایه‌نگری خۆشی بۆ زه‌مانه‌تی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌ده‌ست نادات. له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا شایه‌دی سێناریۆی ئه‌منییه‌تیی ساخته بۆ داپۆشینی ڕاستییه‌كان و له‌په‌نایه‌وه توندكردنه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وای ئه‌منییه‌تی له خوراسان و توركه‌مه‌ن‌سه‌حرا بووین. كوژرانی ئاخونده شیعه‌كان بۆ چه‌ند ڕۆژ له سه‌رووی هه‌موو ئه‌و هه‌واڵ و شیكارییانه‌وه بوو كه له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌وه له میدیا گشتییه‌كانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامی بڵاوده‌كرایه‌وه. ئه‌وان به‌ئاشكرا به‌ستێنی تۆڵه‌كردنه‌وه پێك دێنن و به‌هێزی ده‌كه‌ن. له هه‌مان حاڵیش‌دا له ده‌رفه‌تی كوژرانی چه‌ند ئاخوند بۆ ترساندنی به‌شێك له خه‌ڵك له نائه‌منی و بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یی له‌ئاست كۆمه‌ڵگه‌دا كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
كاردانه‌وه‌ی جیاوازی ڕژیم له‌به‌رامبه‌ر دوو ڕووداوی هاوشێوه له مه‌شهه‌د و گونبه‌دی كاووس نیشانه‌ی ئه‌و پیلانه نگریسانه‌یه كه ئه‌م ڕژیمه له‌م پێوه‌نده‌دا له‌سه‌ری دایه. له‌حاڵێكدا كه كه‌س نازانێت چ كه‌س یان كه‌سانێك له‌پشت هێرش بۆسه‌ر دوو ئاخوندی سوننی له گونبه‌دی كاووسن، له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا كۆچبه‌رێكی به‌ڕه‌گه‌ز ئۆزبه‌كی ئه‌فغانستانی و گشت بنه‌ماڵه و دۆستانی له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه هه‌ژار و كرێكارییه‌كانی مه‌شهه‌د به‌هۆی هێرش بۆسه‌ر سێ ئاخوند له مه‌شهه‌د ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن. پیلانگێڕیی ڕژیم له‌م پێوه‌نده‌دا چه‌ندلایه‌نه‌یه: په‌ره‌پێدان به ناكۆكیی شیعه و سوننی و ڕووبه‌ڕووكردنه‌وه‌یان، ترساندنی خه‌ڵك له گۆڕینی ڕژیم و ئاكامه ئه‌منییه‌تییه‌كانی، هێنانه مه‌یدان و یه‌كگرتووكردنی ئاخونده‌كان و ده‌زگای دین بۆ دیفاعی چالاكانه‌تر و جیددی‌تر له حكوومه‌تی ئیسلامی. هه‌مووی ئه‌مانه ئامانجی ته‌بلیغیی ڕژیم له‌پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕووداوانه‌دا بووه.
له‌ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا له مه‌شهه‌د له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك، زۆرێك له ژنان به‌بیانووی هۆگرایه‌تی و خواستی به‌شداریكردن له مه‌راسیمی فووتباڵ به‌گازی بیبه‌ر هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر و هه‌تا به‌ئه‌مڕۆ كه‌س نازانێت چ كه‌سان و ناوه‌ندگه‌لێك فه‌رمانی ئه‌م هێرشیانه‌یان ده‌كردووه و كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و موحاكمه نه‌كراوه.
ئاخونده گه‌نده‌ڵ و كۆنه‌په‌رسته‌كان كه هه‌موو پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیان له‌گه‌ڵ سپاهییه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان له كۆنتڕۆڵ دایه و سه‌روه‌ت و سامانی وڵات به‌تاڵان ده‌به‌ن و هانده‌ری چه‌قۆكێشانی حیزبوڵڵاهی و هێزی به‌سیجی “ئاته‌ش به ئیختیار”ن، به‌م كرده‌وانه‌یان به‌نیازن سه‌ره‌نجی خه‌ڵك له باروودۆخی دژواری كار و ژیان و گوزه‌ران به‌ره‌و مه‌سه‌له‌ی ئه‌منییه‌ت ڕابكێشن. تا ئه‌مییه‌ت ببێته گرینگ‌ترین نیگه‌رانی و خواستی خه‌ڵك و ئه‌م ڕژیمه وه‌ك ته‌نیا به‌دیل بۆ دابینكردنی ئه‌منییه‌تی كۆمه‌ڵگه بێته به‌رچاو.
ئاخونده فێڵبازه‌كان و ده‌زگای مه‌زهه‌ب بۆ فریودان و چاوه‌ڕوان ڕاگرتنی خه‌ڵك هه‌زار ته‌رفه‌ندیان هه‌یه. كه یه‌ك له دوای یه‌ك به‌كاریان دێنن. چل و چه‌ند ساڵ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیی ئێران زیاتر له هه‌ر ده‌وره‌یه‌ك ماهییه‌تی ڕاسته‌قینه و فریوكارانه‌ی مه‌زهه‌بی له حكوومه‌تدا نیشان داوه. خه‌ڵكی ئێران به‌درووستی خوازیاری جیایی دین له ده‌وڵه‌ت و كورتكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ئاخونده‌كان له ژیانی خسووسیی خه‌ڵكن.
تا كاتێك كه كۆمه‌ڵگه له‌گه‌ڵ هه‌ڵاواردنی سیستماتیكی ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعه مه‌زهه‌بی ئێران دژبه ئایینه‌كانی تر، دژبه ژنان و بێ دینان، دژبه كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و جنسیه‌تییه‌كان، دژبه كلتوور و هونه‌ری پێشڕه‌و، دژبه ڕه‌فاه و ژیانی مۆدێرن و ئه‌وڕۆیی به‌ره‌وڕووه، ئاخونده‌كان به‌رده‌وام زیاتر ده‌كه‌ونه به‌ر نه‌فره‌تی خه‌ڵكی وه‌گیان‌هاتوو. نه‌فره‌تی خه‌ڵك له ئاخونده پله باڵا و نزمه‌كان قابیلی ده‌ركه، به‌ڵام كوشتنی چه‌ند ئاخوندی پله نزم، ته‌نیا به ئامانجی ڕژیم له پێكهێنانی فه‌زای ترس و نیگه‌رانی له كۆمه‌ڵگه‌دا خزمه‌ت ده‌كات و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه ده‌ستی نادیاری هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كان و سه‌ربازانی بێ ناو و نیشانی ئیمامی زه‌مانیشی تێدا بێت.
بێگومان ته‌نیا ڕێگای ڕزگاریی ڕاسته‌قینه له‌ده‌ست ئه‌م ڕژیمه دامه‌زراندنی نیزامێكه كه تێیدا ئاخوند و ده‌زگای دین ده‌خاڵه‌تێكیان له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بێت و پێویستە هەموو ئیمتیازاتی پیشەیی و دارایی و پەروەردەیی و کۆمەڵایەتییان هه‌ڵوه‌شێته‌وه و نایاسایی بکرێت و ئه‌وانیش لەگەڵ هەموو هاووڵاتییانی کۆمەڵگە هاوڕیز بن.