کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كۆماری ئیسلامی له‌ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی، هۆكاری گرانی و كه‌مبوونی ده‌رمان له‌ ئێران

تهوهری دۆزرانهوهی بارێكی گهورهی دهرمانی قاچاخ لهئێرانهوهبۆ عێراق، ههموو ڕۆژێ پانتاییهكی نوێ بهخۆی دهگرێ و بهرپرسانی ڕژیم لهمبارهیهوه، دهستیان داوهتهناتهباوێژی. ڕۆژی یهكشهممهههواڵگریی سوپای عێراق، بهبڵاو كردنهوهی ڕاگهیهندراوێك باسی لهدۆزینهوهی ١٩ كامیۆنی دهرمانی قاچاخ لهپارێزگای دیالهی عێراقی كرد. ئهم بارهگهورهیهبهشێوهی كاروان و بهئاشكرا، لهسنووری ڕهسمیی ئێران و عێراق لهئۆستانی دیالههوه، هاتووهتهخاكی عێراقهوه‌. كاربهدهستانی ڕژیمی ئێران بۆ ماوهی ٢٤ كاتژمێر، پاش بڵاوبوونهوهی ئهم ههواڵه، بێدهنگییان گرتهبهر. كاتێكیش بێدهنگییان شكاند، سهبارهت بهو مهسهلهیهدهستیان دایهناتهباوێژی. عهلیرهزا وههاب زاده، ڕاوێژكاری وهزیری تهندرووستی، لهوڵام بهههواڵنێری یهكێك لهمیدیاكانی ناوخۆ، بهسهرلێشێواویهوه، درۆیهكی وهسهر یهكنا و وتی: “ئهو دهرمانانهدهكرێ بهبێ نوسخهی پزیشك لهدهرمانخانهكان بیانكڕی“. بێ پایهبوونی وهها ئیدعایهك ڕوون و ئاشكرایه‌. لێرهدا پرسیار ئهوهیه، 1٩ كامیۆن دهرمان چۆن دهكرێ بهشێوهی وردهفرۆشی، بهنۆسخهو یان بێ نوسخه، لهدهرمانخانهكان بكڕدرێت؟ پاشان جهماڵ ئهرونهقی، جێگری فهننی و كاروباری گۆمرۆكیی ئێران لهوتووێژ لهگهڵ لهگهڵ میدیاكان، بهگشتی حاشای لهو ڕووداوهكرد و وتی: “بهپێی لێكۆڵینهوهی گومركهكانی سنووریی وڵات، هیچ جۆرهدهرمانێك لهڕێگهی سنوورهڕهسمییهكانهوهبۆ وڵاتی عێراق نهنێردراوه‌”. بهڵام یهكێكیتر لهبهرپرسانی گومركیی ئێران، ههوڵ دهدات ڕێگایهكی دیكهبۆ پاساوی مهسهلهكهبدۆزێتهوهو دهڵێ: “ئامانجی ئهم بارهوڵاتی توركییهبووهو لهلایهن وڵاتی ئێرانهوهترانزیت كراوه‌”. بێ ئهساس بوونی ئهو وتهیهش كاتێك ئاشكرا دهبێ كهبزانین توركییهو عێراق خۆیان سنووری هاوبهشیان ههیهو هیچ پێویست ناكا كهبارێك بهدانی حهقی ترانزیتی زیادی، لهسنوورهكانی ئێرانهوهتێپهڕ بێت و بڕواتهعێراق.

كهوابوو مهسهلهكهڕوونه، ١٩ كامیۆن دهرمان بهئاگاداریی بهرپرسانی دهوڵهتی و لههاوئاههنگی لهگهڵ هێزهكانی حهشدی شهعبی، كهكۆنتڕۆڵی زۆربهی خاڵهگومركییهكانی ئێران و عێراقیان بهدهستهوهیه، قاچاخ كراوهو ئامانجی ئهم كارهش، وهدهست هێنانی داهات بۆ دهوڵهتی قهیران لێدراوی كۆماری ئیسلامی و دابین كردنی بهشێك لهپێداویستیهكانی حهشدی شهعبی بووه‌. عێراق وڵاتێكهكهبۆ هاوردهكردنی ههر جۆرهدهرمانێك، لهدهرهوه، هیچ كێشهیهكی نییه‌. كهوابوو ئهگهر دهرمانی ئێران بهعێراق قاچاخ دهكرێ، دهبێ بهنرخێكی یهكجار ههرزان، درابێتهبازرگانانی حهشدی شهعبی.

هاوردهی دهرمان، بهشێك لهسیاسهتی تهحریمیی دهوڵهتی ئهمریكا نییه‌. ساڵانێكهكهناوهند و دهست و پهیوهندهكانی سهربهڕژیم، ئینحیساری هاوردهی دهرمانیان گرتووهتهدهست. ئهوان بهوهرگرتنی دراو بهقیمهتی دهوڵهتیی ههر دۆلارێك ٤ ههزار و ٢٠٠ تمهن، دهرمان هاوردهدهكهن و پاشان بۆ وڵاتی عێراق ههناردهی دهكهنهوهو بهمجۆرهسوودێكی كهڵان بهدهست دێنن.  دۆزرانهوه‌”ی  ئهم بارهگهورهیهلهعێراق، بۆ توندبوونهوهناكۆكیی نێوان هێزهكانی حهشدی شهعبی، كهشهریكی كۆماری ئسیلامین‌‌ لهو موعامهلهپڕ سوودهدا، لهگهڵ دهوڵهتی مستهفا كازمیدهگهڕێتهوه‌.

بهڵام ئهم بازرگانییهدژهمرۆییه، لهباروودۆخێكدا ئهنجام دهدرێ كهكهمبوون و گرانیی دهرمان لهئێران بهوپهڕی خۆی گهیشتووه‌. لهماوهی چهند حهفتهی ڕابردوودا نهتهنیا قیمهتی دهرمان لهئێران بهشێوهی سهرسووڕهێنهر گران بووه، بهڵكوو ئهو دهرمانهگرانهخارجییانهی كهنهخۆشهتایبهتهكان بهكاری دێنن، وا بهرنامهڕێژی كراوهكهبهدهگمهن وهگیر كهوێ. كهمبوون و گرانیی دهرمان، گوشاری ماڵیی زۆری خستووهتهئهستۆی نهخۆشهكان و كهم نین ژمارهی ئهو نهخۆشانهی كهبههۆی ههژاری و كهمبوونی ئیمكاناتی ماڵی، بهناچار، پڕۆسهی دهرمان كردنی خۆیان ڕاگرتبێ.

تهندرووستی و دهرمان لهڕژیمی كۆماری ئیسلامیدا هیچكات لهئهولهوییهت دا نهبووه‌. ههر كاتیش دهوڵهت لهگهڵ كهسریی بوودجهبهرهوڕوو بووهتهوه، بهر لهههموو شتێك دهستی داوهتهكهم كردنهوهی بوودجهی دهرمان و لابردنی یارانهی دهرمان. ههزینهی لهڕادهبهردهری خزمهتگوزاریی پزیشكی، گران بوونی دهرمانهكان لهپهنا گرانیی سهرسووڕهێنهری باقیی كاڵا پێویستهكانی دیكهی ژیان، تهندرووستی و سڵامهتی گشت كۆمهڵگای بردووهتهخوارترین ئاستی خۆی و بهستێنی چوونهسهرهوهی زیانی گیانی و هاتنهخوارهوهی مامناوهندی تهمهنی مرۆڤهكانی لێكهوتووهتهوه‌. بهپێی بهراوردهكانی ڕێكخراوی جیهانیی كار، پلهی سڵامهتیی ئێرانی ژێر دهسهڵاتی كۆماری ئسیلامی، لهناو ١٩٢ وڵاتی جیهاندا، ١٢٣یه. لهئێران پتر له٧٠ لهسهدی ههزینهكانی دهرمان لهلایهن خهڵكهوهدهدرێ. لهئێران بۆ ههر ٢ ههزار و ٥٠٠ كهس تهنیا یهك پزیشك بوونی ههیهو ئهم ڕهقهمهلهوڵاتێك وهكوو كوبا بۆ ههر ١٧٠ كهس یهك پزیشكه‌. لهئێستادا سهرهڕای ویرووسی كۆرۆنا كهلهگیانی مرۆڤهكان بهربووه، بههۆی توندبوونهوهی ههژاری لهناو كرێكاران و توێژهكهم داهاتهكانی كۆمهڵگا، بهدخۆراكی و بڵاوبوونهوهنهخۆشییهجۆراوجۆرهكان، ڕێژهی مهرگی پێشوهخت، ڕۆژ بهڕۆژ چووهتهسهرێ. كهموكوڕییپزیشكی و دهرمانی و چوونهسهرهوهی قیمهتی دهرمانهكان، خێرایی ئهم پڕۆسهیه، زیاتر و زیاتر دهكات.

ئاشكرایهكهڕژیمی كۆماری ئیسلامی، بهڕهزایهتی خۆی دهست ناداتهچاكسازی لهبواریتهندرووستی و دهرمان. پێویسته لهم بوارهداههموو خواستهكان بهزهبری خهباتی لێبڕاوانهبهسهر ڕژیمدا بسهپێت. خهبات دژبهنیزامی سهرمایهداری، خهبات دژبهڕژیمی كۆماری ئیسلامی، وهك پارێزهری ئهم نیزامهلهئێران، لهگهڵ خهبات بۆ داسهپاندنی ئهم خواستانهبهسهر ڕژیم، ئاڵقهكانی زنجیری خهباتێكی واحیدن. بێگومان، وهدیهاتنی ئهم ئامانجانه، بهوشیاری و هاوپشتی و ڕێكخستنی خهڵكی چهوساوهو بێبهشهوه، گرێ دراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-