کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كۆماری ئیسلامی له‌ لۆبنان ئامانجی به‌رنامه‌ی “داهێنانی نێونه‌ته‌وه‌یی”

ڕۆژی پێنجشهممهئهوهڵی مانگی خهزهڵوهر، میشێل عون، سهرۆك كۆماری لۆبنان، بۆ جارێكی دیكه، سهعد حهریری، سهرۆكی ڕهوتیئهلمۆستهقبهلو سهرۆك وهزیرانی پێشووی لۆبنان، كهیهك ساڵ لهمهوبهر لهبهرامبهر ناڕهزایهتیی بهرینی جهماوهریدا ناچار ببوو دهست لهپۆستهكهی بكێشێتهوه، وهك سهرۆك وهزیرانی لۆبنان، ئهركی پێكهێنانی كابینهی پێ سپارد. شایانی باسهلهو ماوهیهدا، دوو كهسی دیكهش كهبهرپرسایهتیی پێكهێنانی كابینهیان قهبووڵ كردبوو، لهمهئمووریهتهكهیاندا شكستیان هێنا. ئێحسان دیاب كهلهمانگی ژانویهی ڕابردوودا ئیدیعای دهكرد كهدهوڵهتێكی پێكهاتوو لهتێكنۆكراتهكانی پێكهێناوهو بهڵێنیی بهخۆپیشاندهران دهدا كهخواستهكانیان دێنێتهدی، بههۆی دهخاڵهتی حیزب و لایهنهسیاسییهكان، نهیتوانی هیچ گۆڕان و ڕێفۆرمێك ئهنجام بدات و پاش ٧ مانگ و دوابهدوای تهقینهوهگهورهكهی بهیرووت، له١٤ی مانگی گهلاوێژدا، كهبههۆیهوهپتر له٢٠٠ كهس گیانیان لهدهست دا و زیاتر له٦ ههزار كهس بریندار بوون و چهندین ناوچهی ئهمشارهی وێران كرد، ناچار بوو كهئیستعفا بدات. مستهفا ئهدیبیش كهدوابهدوای ئهو ببووهمهئمووری پێكهێنانی كابینه، پاش ماوهیهك، كارشكێنیی نوێنهرانی شیعهیحیزبوڵڵاوئهمهلی لهناو مهجلیس، وهك بهربهست بهرامبهر بهبهرنامهی چاكسازی و هۆكاری دهست كێشانهوهلهپۆستهكهی خۆی ڕاگهیاند.

مهئمووریهتی نوێی حهریری  ههر لهسهرهتاوهنهتهنیا لهگهڵ ناڕهزایهتیی خهڵك لهسهر شهقامهكان بهروڕوو بۆوهبهڵكوو لهناو حیزبهسیاسیهكانیشدا لهوانهفراكسیۆنیوهفای حیزبوڵڵا و تهنانهت لهناو حیزبهكهی میشێل عون پێشوازیی لێنهكرا و زۆرینهیهكی بهرتهسك لهنوێنهرانی پارلهمان دهنگییان پێدا. زۆربهی جهماوهری ناڕازی و ستهملێكراوی لۆبنان، قهیرانی قووڵی ئابووری لهم وڵاتهبهئاكامی سیاسهت و نفووز و دهخاڵهتی حیزبهسیاسیهكان بهتایبهت حیزبوڵڵای لۆبنان و لایهنگرهكانی دهزانن. دهخاڵهتی ئهم حیزبانهو سیستهمی دهسهڵاتداریهتی كهبهپێی دابهشكاریی دهسهڵاتلهنێوان حیزب و گرووپهنهتهوهیی و ئایینیهكان، پێكهاتووه، ئابووریی ئهم وڵاتهیههتا سهر لێواری داڕمانی كامڵ بردووه‌. نالهبار بوونی قهیرانی ئابووری و گهندهڵی، دزی و ڕانتخۆریی بهرپرسان و كاربهدهستانی باڵای ڕژیم لهپاڵیهوه، ژیان و گوزهرانی جهماوهری خهڵكی بهجۆرێك قهیراناوی كردووهكهلهماوهی یهك ساڵی ڕابردوودا، سهرهڕای بڵاوبوونهوهی پهتای كۆرۆنا، ناڕهزایهتیی بهرین و سهرتاسهریی خهڵك دژبهگشت حیزب و كهسایهتیهدهسهڵاتدارهكان، بهدرووشمیههمووان یانی ههمووان” (دهبێ بڕۆن)، درێژهی بووه‌. لهئێستاشدا گهڕانهوهیدووبارهی سهعد حهریری لهگهڵ ناڕهزایهتیی توندی خهڵك لهسهر شهقام و مهیدانهكان بهرهوڕوو بووهتهوه، چونكهدهزانن كههیچ شتێك بێجگهلهدرێژهی ئهم باروودۆخهنالهباره، چاوهڕوانییان ناكات.

ئهگهرچی سهعد حهریری پاش دهست لهكار كێشانهوهی ساڵی ڕابردووی ههروهك مێشێل عون ڕایگهیاند كهههموو حیزبهكان و لهوانهخۆی و حیزبهدڵخوازهكهی، لهخوڵقاندنی باروودۆخی قهیراناویی ئهم وڵاتهدا دهستیان ههیهو ئهو ئیتر هیچ بهرپرسایهتییهك وهئهستۆ ناگرێ، بهڵام دهخاڵهتی زلهێزهئیمپریالیستهكان لهوانهفهڕانسه، لهباروودۆخی قهیراناویی ئێستای لۆبنان دا، سهعد حهریریی بۆ وهئهستۆ گرتنهوهی ئهم پۆستهوهجمووجۆڵ خستووهتهوه‌‌. ئهو بۆ یهكهمین جار لهمبارهوهڕایگهیاند كه‌: “لهچوارچێوهو هاوئاههنگ لهگهڵ داهێنانی فهڕانسهبۆ ڕێفۆرمی پێكهاتهیی لهلۆبنان، دهوڵهتێك پێكهاتوو لهكارناسان و تێكنۆكراتهكان و بهدوور لهحیزبهسیاسیهكان پێك دێت و ههوڵ دهدات لهدهورهیهكی ٦ مانگهدا، ڕێفۆرمهكانی بهكردهوهدهربێنێت“. مێشێل عونیش لهكاتی ناساندنی سهعد حهریری، جهختی كرد كهباروودۆخی ئێستای لۆبنان نالهبارهو پێویسته، بهبهرنامهی چاكسازی و داهێنانی نێونهتهوهییهوه، بیر لهڕزگاریی ئهم وڵاتهبكرێتهوه‌.

لهپهیوهند لهگهڵداهێنانی نێونهتهوهییكهلهژێرناوی ڕزگار كردنی لۆبنان لهداڕمانی ماڵی لهلایهن دهوڵهتی فهڕانسهوه،بهنوێنهرایهتی لهلایهن باقی دهوڵهتهزلهێزهسهرمایهداریهكانهوهلهئارا دایه، ماكرۆن سهرۆك كۆماری فهڕانسهلهماوهی مانگهكانی ئووت و سێپتامبردا، دوو جار بۆ وڵاتی لۆبنان سهفهری كردووه‌. ماكرۆن لهسهفهری یهكهمی خۆیدا لهمانگی خهرمانان، مستهفا ئهدیبی وهك سهرۆك وهزیرانی لۆبنان كاندید كردبوو تا بتوانێ بهرنامهكهیان بهكردهوهدهربێنێت. لهسهفهری دووههمیدا بۆ لۆبنان، لهڕێكهوتی ٢٧ی سێپتامبر و پاش دهست لهكار كێشانهوهیمستهفا ئهدیب، گشت بهرپرسانی سیاسیی لۆبنانی بهخهیانهتی گشتی تۆمهتبار كرد و چوار تا شهش حهفتهی مۆڵهت پێدان تا دهوڵهتی نوێ پێك بێنن. ئهو ڕووبهڕێبهری حیزبهكان وتی: “ئهگهر كابینهی چاكسازیی پێك بێت و نهخشهو بهرنامهكانییان بۆ چوونهدهرهوهی ئهم وڵاتهلهقهیران بڕواتهبهرهوه، دهتوانێ لهكۆمهڵگهی جیهانی یارمهتیی ماڵی وهربگرێت“. وهزیری دهرهوهی فهڕانسهش ڕۆژی چوارشهممه٣٠ی مانگی ڕهزبهر بهڕهخنهگرتن لهسیستمی دابهشكاریی دهسهڵات بهپێی گرووپهكان، هۆشداری دا كهئهگهر لۆبنان ڕێفۆرمهپێویستهكان بهكردهوهدهرنههێنێت، لێك ههڵدهوهشێت و ههڵبهت فهڕانسهش بهری پێدهگرێت.

لهم دوایانهدا و بهتایبهت پاش تهقینهوهگهورهكهی بهیرووت، ڕهخنهو هێرش بۆسهر حیزبوڵڵا وك هۆكاری ڕكوود و نائهمنی و دهخاڵهتی كۆماری ئیسلامی وهك پشتیوانی حیزبوڵڵا، لهناوخۆی لۆبنان، پهرهی سهندووه‌. دهخاڵهتی فهڕانسهلهباروودۆخێكدا كهئهمریكا و باقیی زلهێزهكانی سهرمایهداریی ڕۆژئاوا، لهپێناو دابین كردنی بهرژهوهندییهكانی خۆیان، بهنیازن گۆڕانكاری بهسهر هاوسهنگیی سیاسی و دیپلۆماتیكی وڵاتانی ناوچهی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست بێنن، ههوڵ دهدهن كهكۆماری ئیسلامی و حیزب و ڕهوتهكانی سهربهو، بهجۆرێك بخهنهمهنگهنهو لاوازیان بكهن كهنهتوانن لهسهر ڕێگای بهرهوپێش بردنی سیاسهت و پڕۆژهكانیان لهوانه‌ “موعامهلهی قهڕنبهربهست درووست بكهن و دهستی كۆماری ئیسلامی لهوڵاتانی لۆبنان، عێراق، یهمهن و تهنانهت سووریهكورت بكهنهوه‌. ههڵبهت لهههمان حاڵدا، ههوڵیش دهدهن، لهپهرهسهندنی ناڕهزایهتیی جهماوهری وهگیان هاتوو لهههژاری و بێكاری و برسیهتی بۆ ڕووخاندنی دهسهڵاتهگهندهڵهكان و كۆنتڕۆڵیان، ڕێگری بكهن. بهڵام ئاخێزێك كهلهئۆكتۆبری ساڵی ٩٨هوهدژبهههژاری و گهندهڵی و بێكاری لهلۆبنان و عێراق سهری ههڵداوه، بهبێ بایهخ دان بهوادهو بهڵێنی ڕێفۆرمی ئهم یان ئهو بهرپرسی دهوڵهتی یان دهرهكی، تا گهیشتن بهخواستهكانیان كهگۆڕینی گشت سیستم و كهسایهتییهگهندهڵهدهسهڵاتدارهكانی ئێستا و داهاتوویه، درێژهی دهبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەمووهێزەوەدژبەشەرئەنگێزان؛پێویستیئاپارتایدییەهوودیوئاپارتایدیشیعەبەشەڕڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-

سێبەری شەڕێکی ماڵوێرانکەر باڵی بەسەر خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کێشاوە

-

بەهائیەکانی ئێران لە ساڵی ١٤٠٢دا لەگەڵ تووندترین گوشار و ئەزیەت و ئازار بەرەوڕوو بوون

-