هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی دژی ئێران ڕۆژ له دوای ڕۆژ توندتر ده‌بێته‌وه و وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریكا له تازه‌ترین هه‌وڵی خۆیدا ٥ كۆمپانیی به‌هۆی فڕۆشتنی كه‌ره‌سته و تێكنۆلۆژی به سپای پاسداران سزا داوه، “مارك ئه‌سپێر” وه‌زیری دیفاعی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه كه ئۆپراسیۆنی ده‌ریایی “پاراستنی ئه‌منیه‌تی كه‌شتیڕانی” له ته‌نگه‌ی هۆرمۆز به به‌شداری هێزی ده‌ریایی سێ وڵاتی “به‌حره‌ین، ئۆسترالیا و بریتانیا، ده‌ستی پێكردووه. هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی ئه‌م ئۆپراسیۆنه ده‌ریاییه كه به “ئۆپراسیۆنی سێنتینێل” ناسراوه، ڕۆژنامه‌ی “نیۆیۆرك تایمز” ڕایگه‌یاند كه ئه‌مریكا به هێرشی سایبێری، توانای سپای پاسدارانی له شوێن گرتنی نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له ئاوه‌كانی جنووبی ئێران، زۆر لاواز كردووه. له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌وڵه‌ته ئۆرووپاییه‌كان كه نایانهه‌وێ له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌كانی ئه‌مریكا تێكه‌ڵ بن، له هه‌وڵی پێكهێنانی گه‌شتی ده‌ریایی ئۆڕووپایی له كه‌نداوی فارس دان. هه‌موو ئه‌م گۆڕانكاریانه هاوكاتن له‌گه‌ڵ هێرشی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بۆسه‌ر پێگه نیزامییه‌كانی سپای پاسداران له سووریه، قه‌رارگا و ئه‌نباره نیزامییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق و نووسینگه‌ی حزبوڵڵا له لۆبنان.
ده‌وڵه‌تی ترامپ به‌رده‌وام ڕژیمی كۆماری ئیسلامی وه‌ك مه‌ترسیی ئه‌تۆمی و پشتیوانی تیرۆریزم به جیهان ده‌ناسێنێت و ئه‌م په‌یامه ده‌داته بیروڕای گشتنی كه پێویسته هێرشی بكرێته سه‌ر، له‌و به‌ینه‌دا ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل كه وه‌ك بازووی نیزامی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دایه، بێ هیچ ترسێك هێرش ده‌كاته سه‌ر پێگه‌كانی كۆماری ئیسلامی. به بڕێك بیركردنه‌وه له ئاڵووگۆڕی ناوچه‌كه ده‌رده‌كه‌وێ كه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا نه ته‌نیا گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی له دژی ئێران تۆندتر كردووه‌ته‌وه به‌ڵكوو به ده‌ستپێكی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی ده‌ریایی به بیانووی پاراستنی ئه‌منیه‌تی كه‌شتیڕانی له ته‌نگه‌ی هۆرمۆز و دامه‌زراندنی پێگه‌ی سه‌ربازی له وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر و هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل، ڕژیمی ئیسلامیی له هه‌موو لایه‌كه‌وه خستووه‌ته ژێر گوشار.
ئه‌م ئاڵووگۆڕانه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه سپای پاسداران به هێرش بۆسه‌ر نه‌وت هه‌ڵگره‌كان له ئاوه‌كانی جنووبی ئێران و پێشێلكردنی ڕێكه‌وتنی هه‌سته‌یی، ڕژیمی ئیسلامیی له چ ئاستهنگییهكدا گرفتار كردووه. سه‌رانی كۆماری ئیسلامی به‌نیاز بوون به ئه‌مریكا و زلهێزه جیهانییه‌كان نیشان دهن كه به درێژه‌ی ته‌حریمی نه‌وتی ئێران، بازاری نه‌وتی جیهان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه. به‌ڵام هه‌موو ئاڵووگۆڕه‌كانی ئه‌م دوایانه نیشانی ده‌ده‌ن كه تاكتیكی هێرش بۆسه‌ر نه‌وتهه‌ڵگر و پاشه‌كشه له پێبه‌ندبوون به ڕێكه‌وتنی هه‌سته‌یی بۆ بهرئهنگاربوونهوه له‌گه‌ڵ گوشاره‌كانی ئه‌مریكا، نه ته‌نیا شكستی هێناوه، به‌ڵكوو زیاتر له جاران میلیتاریزه بوونی ناوچه‌كه‌ی لێكهوتهوه.
كۆماری ئیسلامی بۆ تێپه‌ربوون له‌م ئاسته‌نگییانه بژارده‌ی زۆری له‌به‌رده‌ستدا نییه. ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپایی كه لایه‌نگری ڕێكه‌وتنی ههستهیین هه‌رچه‌ند هه‌وڵیاندا كه به پێكهێنانی ساز و كاری ماڵیی “ئینستێكس” چه‌ند گه‌مارۆیه‌ك ده‌ور لێده‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌م ڕێگایه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كڕینی نه‌وت له كۆماری ئیسلامی دانه‌نا و زۆرێك له كۆمپانییه گه‌وره‌كانی ئۆرووپا به‌نیاز نین ئه‌م ساز و كاره ماڵییه به‌كار بێنن. له لایه‌كی دیكه‌وه چین و ڕووسیه هه‌رچه‌ند له دیپلۆماسیدا ژێستی ته‌سلیم نه‌بوون له به‌رامبه‌ر گه‌مارۆ نایاساییه‌كانی ئه‌مریكا به‌خۆیان ده‌گرن به‌ڵام چین له‌سه‌ر شه‌ڕی ماڵیات له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له وتووێژدایه و ڕووسیه‌ش له لایه‌ن واڵاتانی ڕۆژئاواوه گه‌مارۆی ئابووری دراوه. ئاشكرایه كه ئه‌م دوو وڵاته‌ش بۆ سووك كردنی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان، ناتوانن یارمه‌تیده‌ری كۆماری ئیسلامی بن.
له وه‌ها باروودۆخێكدایه كه باسی ئه‌گه‌ری وتووێژی سه‌رانی ڕژیم له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا هاتووه‌ته ئاراوه. حه‌سه‌ن ڕووحانی یه‌ك ڕۆژ دوای سه‌فه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕژیم و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه، وتی: “ئه‌گه‌ر بزانم بینینی كه‌سێك، به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتی ئێمه دابین ده‌كات و بۆ ئاوه‌دانی ئێران یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت، ده‌رێغ ناكه‌م” و له درێژه‌دا جه‌ختیشی كرده‌وه كه: “ته‌نانه‌ت كاتێك كه ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتن ٢٠ یان ١٠ له سه‌دیش بێت، پێویسته هه‌وڵی خۆمان بده‌ین و نابێت ده‌رفه‌ت له‌ده‌ست بده‌ین”. له لایه‌كی دیكه‌وه مه‌كرۆن ئه‌و قسانه‌ی ڕووحانی به ده‌ربڕینی ئاماده‌یی كۆماری ئیسلامی بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ناولێبرد و له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ترامپ، له‌م هه‌ڵوێسته پێشوازیی كرد. به‌ڵام له به‌رامبه‌ر قسه‌كانی ڕووحانی و سه‌فه‌ری به‌په‌له‌ی زه‌ریف بۆ شاری “بیاریتز”ی فه‌ڕانسه و وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی فه‌ڕانسه‌وی، له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه تۆندی میدیاكانی نزیك به خامنه‌یی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه. ڕۆژنامه‌ی “كه‌یهان” وێڕای لێكدانه‌وه‌ی قسه‌كانی ڕووحانی، نووسیی: “ته‌نیا دیدارێك كه له ئاست سه‌رۆك كۆماری دا ئه‌نجام نه‌دراوه، دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكایه” و ڕووحانی و زه‌ریفی به ئه‌نجامدانی وتووێژی سه‌ره‌ڕۆیانه و غه‌ڵه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كات. ڕووحانی دوای هه‌ڵوێست و ڕه‌خنه‌ی توندی ئۆسوولگه‌راكان، قسه‌كانی خۆی وه‌رگرته‌وه و له‌وه زیاتر پێداگری نه‌كرد. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م كێشه و گرفتانه، ئاشكرایه كه قۆناخی “نه ئاشتی، نه شه‌ڕ و نه وتووێژ” ناتوانێ زۆر درێژه‌دار بێت و كۆماری ئیسلامی ڕێگا چاره‌یه‌كی جگه له سازش و ملكه‌چ كردن له‌به‌رابه‌ر ئه‌مریكادا نییه. هات و هاواری ئۆسوولگه‌راكان و دژایه‌تی ده‌ربڕینیان له‌گه‌ڵ پرسی وتووێژ، ده‌تووانێ به‌شێك بێ له پرۆسه‌ی به‌ره‌و سازش و وتووێژ چوونی كۆماری ئیسلامی. هه‌ڵبه‌ت هه‌موو سه‌رانی ڕژیم باش ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر سازشێك ڕوو بدات، زۆر له جاران “قاره‌مانانه”تره و ئه‌گه‌ر جامی ژه‌هریش بنۆشن، ئه‌مجاره‌یان زۆر كوشنده‌تره.
له باروودۆخێكدا كه مشت و مڕی نێوان دوو هێزی كۆنه‌په‌رستی سه‌رمایه‌داری واته كۆماری ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه، نابێ ڕێگه بدرێت هیچ به‌شێك له كۆمه‌ڵگا له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، بكه‌وێته داوی ته‌بلیغاتی ناسیۆنالیستی و دواكه‌وتووانه‌ی دیفاع له وه‌ته‌نی كۆماری ئیسلامی، نابێ ڕێگه بدرێت به‌شێك له كۆمه‌ڵگا له‌به‌ر دژایه‌تی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی یان ناهۆمێد بوونیان له پرۆسه‌ی خه‌بات و ڕووخاندنی ڕژیم، دڵ به ده‌ست تێوه‌ردانی ئیمپریالیستی و ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی خۆش كات. پێویسته چینی كرێكار و خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئێران به باشی بزانن كه بۆ كۆتایی هێنان به وێرانكاریی ئه‌م مشت و مڕانه ڕێگه‌یه‌ك جگه‌له په‌ره‌پێدانی خه‌بات بۆ ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانه‌ی كۆماری ئیسلامی و ڕسواكردنی جه‌وهه‌ری واقعیی سیاسه‌ته ئیمپریالیستیهكانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی كه دڵیان به ده‌ست تێوه‌ردانی ئه‌مریكا خۆش كردووه، له‌به‌رده‌سدا نییه.