به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵێنێریی ڕوویتێرز، هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مه‌ی ڕووبه كه‌شتی و به‌له‌مه‌كانی كه‌نداو هۆشداری داوه كه پتر له ١٠٠ میتر له كه‌شتیه‌كانی ئه‌م وڵاته نزیك نه‌بنه‌وه. هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا جه‌ختی كردووه كه نزیك بوونه‌وه له كه‌شتیه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا به مه‌ودای كه‌متر له ١٠٠ میتر، به هه‌ڕه‌شه ده‌ناسرێت و له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ی دیفاعی به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه. ئه‌م هۆشدارانه پاش هه‌ڕه‌شه‌كانی یه‌ك مانگ له‌مه‌وبه‌ری دۆناڵد ترامپ هاتووه‌ته ئاراوه كه وتبووی: ئه‌گه‌ر به‌له‌مه‌كانی ئێران ده‌ستدرێژی بكه‌ن، به‌ره‌و ئه‌وان ته‌قه ده‌كرێت. ئه‌م هۆشدارانه له باروودۆخێكدان كه مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ١١ به‌له‌می ئێرانی له هه‌وڵێكی ئاژاوه‌چیانه‌دا له كه‌شتی و گارده ساحیلیه‌كانی ئه‌مریكا له ئاوه‌كانی كه‌نداو نزیك ببوونه‌وه. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م هۆشدارانه برایان هووك، به‌رپرسی كاروباری ئێران له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه ڕێبه‌رانی ڕژیمی ئێران له ئێستادا ته‌نیا یه‌ك ڕێگایان هه‌یه: “یان له‌گه‌ڵ پرێزیدێنت ترامپ وتووێژ بكه‌ن یان چاوه‌ڕوانی داڕمانی ئابووری بكه‌ن”. ئه‌م خه‌ت و نیشان كێشانانه له حاڵێكدایه كه به‌هۆی توندبوونه‌وه‌ی گه‌مارۆ ئابووریه‌كان، هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران له ڕۆژانه ٢ ملیۆن و ١٣٠ هه‌زار بۆشكه له ساڵی ٢٠١٧وه گه‌یشتووه‌ته كه‌متر له ٢٠٠ هه‌زار بۆشكه له ڕۆژدا. له درێژه‌ی توند بوونه‌وه‌ی گه‌مارۆكان، له‌م دوایانه‌دا، كه‌شتیه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا به‌ره‌و ده‌ریای كارائیپ ڕۆیشتوون تا به‌ربه چوونی نه‌وتكێشه‌كانی ئێران بۆ لێواری ونێزۆیلا بگرن. وته‌كانی “هووك” سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه و زمانی توندی سه‌باره‌ت به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی نیشانی دا كه به‌رپرسانی ڕه‌سمیی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له ئێران ناهۆمێد نه‌بوون.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هۆشدار و خه‌ت و نیشان كێشانی ئه‌مریكا و هه‌ڕه‌شه‌ی بێ ناوه‌رۆك و جار جاره‌ی چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی سپای پاسداران، به‌كرده‌وه، كۆماری ئیسلامی، به‌ره‌به‌ره، له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی په‌لامارده‌رانه‌ی ئه‌مریكادا پاشه‌كشه‌ی كردووه. له عێراق واته یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی كێشمه‌كێشی ئه‌م دوو لایه‌نه، ئه‌گه‌رچی سه‌رانی كۆماری ئیسلامی، مسته‌فا كازمیان كه پێشتر سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئه‌منیی عێراق بووه، به هاودستی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و كوشتنی قاسم سوله‌یمانی تۆمه‌تبار ده‌كرد، به‌ڵام سه‌ره‌نجام پاش چه‌ند دیداری جیاجیای نێردراوه‌كانی كۆماری ئیسلامی و ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كازمی، كۆماری ئیسلامی پشتیوانیی خۆی له ناساندنی ناوبراو وه‌ك به‌ربژێری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕاگه‌یاند. ئه‌مریكاش بۆ جارێكی دیكه به شێوه‌ی زه‌مانبه‌ندی كرا‌و، موعافیه‌تی عێراقی له گه‌مارۆكانی ئێران دووباره كرده‌وه. هه‌م ئه‌مریكا و هه‌م كۆماری ئیسلامی له چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات له عێراق و خامۆش كردنی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری، به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه. هه‌روه‌ها، پاش ئه‌وه‌یكه ئه‌رته‌شی ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێرشه مووشه‌كیه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و باقی گرووپه ئیسلامییه‌كانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامی، سیسته‌می دژه مووشه‌كیی پاتریۆتی له پێگه‌ی “عه‌ینول ئه‌سه‌د” و پێگه‌یه‌كی دیكه له هه‌ولێری كوردستانی عێراق دامه‌زراند، هێرشه ڕاكێتیه‌كانی هێزه‌كانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامی دژبه هێزه‌كانی ئه‌مریكاش ڕاگیران. ئه‌م گۆڕانكاریانه نیشانی ده‌دات كه ئه‌گه‌رچی كۆماری ئیسلامی وه‌ك هه‌لێكی ته‌بلیغاتی، له ڕێگه‌ی هێزه‌كانی نزیك به‌خۆی له پارله‌مانی عێراق هه‌وڵ ده‌دات تا به گوشار خستنه سه‌ر ئه‌مریكا، ئه‌م ده‌وڵه‌ته ناچار بكات خاكی عێراق جێ بهێڵێت، به‌ڵام به‌كرده‌وه، خزووری ئه‌مریكای له‌ناو خاكی ئه‌م وڵاته و په‌یڕه‌و كردنی به‌رژه‌وه‌ندیه ستراتێژیكه‌كانی قه‌بووڵ كردووه.
له ده‌وره‌یه‌كدا كه ئه‌مریكا سه‌ره‌ڕای لاوازبوونی هێزی ئابووری و پێگه‌ی هێژمۆنیكی خۆی له جیهاندا، بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی، هه‌ڵوێستێكی په‌لامارده‌رانه‌ی گرتووه‌ته به‌ر و بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه ستراتێژیكه‌كانی خۆی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هێزی نیزامی و ئابووریی خۆی به‌كار دێنێت، له‌وانه‌یه كۆماری ئیسلامیش به‌وه گه‌یشتبێ كه به مانۆڕ دان له ناو كه‌لێن و كه‌له‌به‌ره‌كانی كێبه‌ركێی نێوان ڕووسیه و چین له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، له‌وه زیاتر ناتوانێ به‌رگه‌ی گوشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا بگرێت. له لایه‌كی دیكه‌وه یه‌كیه‌تیی ئۆرووپاش له كاردانه‌وه به سیاسه‌ته ناوچه‌ییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و به‌رنامه‌ی مووشه‌كی دوورهاوێژ و به‌رزه‌فڕیه ئه‌تۆمیه‌كانی، زیاتر له جاران له هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مریكا كه بنه‌ماكانی له كاتی ڕۆشتنه ده‌ره‌وه‌ی له به‌رجام ڕاگه‌یه‌ندرا، نزیكتر بووه‌ته‌وه. هه‌مووان داوا له كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن كه سنووره دیاریكراوه‌كانی تێنه‌په‌ڕێنێ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ستراتێژیكی هێزه‌كانی ڕۆژئاوا و هاوپه‌یمانانی له ناوچه‌كه نه‌بێته هه‌ڕه‌شه و ئه‌ندامێكی ملكه‌چ و بارهاتووی كۆمه‌ڵگای جیهانی سه‌رمایه بێت. وێده‌چێ توندبوونه‌وه‌ی گوشاره‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا بۆ مه‌هار كردنی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌كه و له لایه‌كی دیكه‌وه شكستی ستراتێژیی هێرشی به‌رگرانه‌ی ڕژیم له‌م ناوچه‌یه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه ڕژیمی ئیسلامی، هه‌رچی زیاتر، ملكه‌چی نۆرمه دڵخوازه‌كانی زلهێزانی سه‌رمایه‌داری بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه، باروودۆخی ناوخۆی ئێرانیش، كۆماری ئیسلامی به‌ره‌و سازشی هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو ده‌بات. به‌رژه‌وه‌ند و غه‌ریزه‌ی چینایه‌تی، به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی‌دا حوكم ده‌كات كه دوژمنانی ئاشتی هه‌ڵنه‌گری خۆی بناسێت. كۆماری ئیسلامی هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ گه‌لێك قه‌یرانی جۆراوجۆر ڕووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه كه ئه‌م قه‌یرانانه ڕژیمیان هیلاك و پرتووكاو كردووه. ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و سه‌ركوتی خوێناویی لاوان و په‌راوێزخروانی وه‌گیان هاتوو له هه‌ژاری و بێكاری، قه‌یرانی ڕه‌وابوونی ڕژیمی، كه به‌ردوام ئیدیعای ده‌كات، قووڵتر كردووه‌ته‌وه. ڕژیم سه‌ره‌ڕای بێ ڕه‌حمیه‌ك كه له جه‌ره‌یانی سه‌ركوتی ناڕازیاندا له‌خۆی نیشانی دا، نه‌یتوانیوه كۆمه‌ڵ بترسێنێت و گۆڕانكاریه‌كانی دواتری نیشانیان دا كه جه‌ماوه‌ری وه‌گیان هاتوو، زیاتر به‌ره‌و تێپه‌ڕینی شۆڕشگێڕانه له كۆماری ئیسلامی ڕۆیشتوون. ئه‌و تووڕه‌یی و نه‌فه‌ره‌ته‌ی كه پاش كوشتاری موسافیرانی فڕۆكه ئۆكراینیه‌كه و درۆنانه‌وه‌ی ڕژیم، بڵێسه‌ی سه‌ند، نیشانه‌ی ئه‌وه بوو كه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك به‌رده‌وام چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌تێكن تا ئه‌م ڕژیمه له كۆڵ خۆیان بكه‌نه‌وه. پاش شكتستی سه‌رشۆڕانه‌ی ڕژیم له نومایشی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس و وڵامی “نای به‌ته‌وژم”ی خه‌ڵك به كۆماری ئیسلامی، ده‌ركه‌وت كه هێزنواندنی ڕژیم له ڕێژه‌ی تابووته‌كاندا نه‌یتوانیوه له عه‌زمی خه‌ڵك بۆ ڕووخاندنی ئه‌م ڕژیمه، زه‌ڕه‌یه‌ك كه‌م بكاته‌وه. قه‌یرانی كۆرۆنا، لاوازی و داماوی و گه‌نده‌ڵیی و درۆنانه‌وه و دژایه‌تیی ئه‌م ڕژیمه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی خه‌ڵك له به‌رامبه‌ر ئه‌مجۆره قه‌یرانانه‌ی، زیاتر وه‌ده‌رخست. له ئێستادا، بزووتنه‌وه‌ی دادخوازی دژبه كوشتاری مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و تووڕه‌یی و نه‌فه‌ره‌ت دژبه شه‌پۆلی ئێعدام و ڕه‌شبگیریه‌كان، هاوشێوه‌ی ئاگرن له‌ژێر خۆڵه‌مێشی قه‌یرانی كۆرۆنادا. بێ گومان، زۆر ناخایه‌نێ كه بڵێسه‌كانی ئه‌م ئاگره، گه‌شاوه‌تر له ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ده‌گرێته‌وه. درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكاری و بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له جه‌رگه‌ی توندبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و فه‌لاكه‌تی ئابووریی دا، به‌رده‌وام ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت.