بە پێی ههواڵی گەیشتوو، کاتژمێر ٤ی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی مانگی ڕێبەندان، سێ ژنی ئەندامی یەک بنەماڵە کە بریتین لە دایکێکی ٥٥ ساڵ و دو کچی ٣٥ ساڵ و ٣١ ساڵ لەلایەن زاوای پێشووی ئەو بنەماڵەیەوە بە چەک کوژران.
به پێی زانیارییهكان، ئەم تاوانه لە شارەکی “پەردیس”ی کرماشان روویداوە و بکووژهکە خوشکەزایی دایکی ئەو بنەماڵەیە و زاوای پێشووشیان بووە و دوای چوار کاتژمێر دەستبەسەر کراوە. ناوبراو دانی بەوەدا ناوە کە بە هۆی ڕق و کینە ئەم کەسانەی کوشتووە. یەکێک لە کوژراوەکان کە تەمەنی ٣١ ساڵ بووە پێشتر هاوسەری بکوژ بووە و پێش ٥ ساڵ لەیەکدی جیابوونەتەوە و منداڵێکی ٦ ساڵانیان هەبووە کە لای ناوبراو بووە.