ڕۆژی هه‌ینی ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ته‌رمی “محەمەد پوور یوسفى” لە ده‌روێشە گۆنابادییەکانى دانیشتووى کەرەج، كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه ڕفێندرابوو لە بیابانەکانى دەوروبەرى کەرەج دۆزراوه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئەو دەروێشە گۆنابادییه بە دەستى هێزەکانى ئیتلاعاتى سوپا ڕفێنرراوه و دواى چەند ڕۆژ ته‌رمه‌كه‌ی بە جەستەیەکى مردوو و ئەشکەنجەدراوەوە له ده‌ورووبه‌ری شاری كه‌ره‌ج دۆزراوه‌ته‌وه.