دادستانی ئۆكراین ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند: ئه‌رته‌شی ڕووسیه له كاتی پاشه‌شكه له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكراین تاوانی جینۆسایدی ئه‌نجام داوه و ته‌رمی ٤١٠ هاووڵاتی مه‌ده‌نی له نێو شه‌قام و كۆڵانه‌كانه دۆزراوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ته‌رمی كه‌سانێك به جلی مه‌ده‌نییه‌وه له نێو شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاری “بووچا“، “هۆستۆمل” و “ئیرپین” كه‌وتووه كه ده‌ستیان له پشته‌وه بستراوه و ده‌سترێژی گۆلله‌یان لێكراوه. بڵاوبوونه‌وه‌ی ویدیۆ و وێنه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵكۆژییه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و “ئا‌نتۆنیۆ گوترش” سه‌رۆكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خوازیاری لێكۆڵێنه‌وه‌ی له‌و باره‌وه بووه، هه‌روه‌ها وڵاتانی ئۆرووپای له‌وانه ئاڵمان، به‌ریتانیا، ئیتالیا و فه‌ڕانسه ڕایانگه‌یاند: گه‌ماڕۆی زۆرتر به‌سه‌ر ڕووسیه‌دا ده‌سه‌پێنن.