کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كۆرۆنا له‌ كارگه‌كانی ئاره‌ق ڕشتنی جیهاندا

بۆ جارێكی دیكهجیهانی سهرمایهداری چڵك و زنچكاوی لێهاتهدهر. ئهگهر ١٢ ساڵ لهمهوبهر، ئابلۆقهی قهیرانی مهسكهن تهقیهوهو قهیرانی بهرینی سهرمایهداریی وهڕێخست، لهئێستادا ویرووسی كۆرۆناش، بهخێرایی، قهڵای نهزمی تاڵانكهری سهرمایهداری تهنیوهتهوه‌. لهبیرمان نهچۆتهوهئهوكات، لهئهمریكا، لانیكهم دهیان ههزار كهس ماڵهكانیان لهدهست دا و ئاوارهی سهر شهقامهكان بوون. وێنهی ئهو بنهماڵانه كهناچار بوون لهپهراوێزی شارهكاندا خێوهت ههڵدهن، لهمیدیا جیهانیهكاندا دیمهنێكی دهگمهن نهبوو. ئهمجارهشیان بههۆی دهسهڵاتداریهتیی ڕاسیستێكی بهتهواو مانا لهبههێزترین ئابووریی جیهان، ژمارهی تووش بووان، سنووری چوار ملیۆن كهسی تێپهڕاند و ژمارهی قوربانیانیش گهیشته١٣٠ ههزار كهس. پتر له٥٠ ملیۆن كرێكاری ڕهسمی و قهراردادی بێكار بوون. شهممهی ڕابردوو مۆڵهتی دووبارهی كردنهوهی یارمهتیی گهیاندن بهكرێكارانی ڕهسمیی بێكار كۆتاییی پێهات و سێناتۆرهكۆماری خوازهكان، وایان پێ باشتر بوو كهلهجیات دووبارهیارمهتی گهیاندن بهكرێكاران، خهریكی گهشت و سهیرانی كۆتایی حهفتهی خۆیان بن.  لهئینگلیس ئهو مۆڵهتهی كهدیاری كرابوو تا لهو ماوهیهدا خاوهن خانووبهرهكان، كرێنشینهكانیان بههۆی نهدرانی كرێ ماڵ دهرنهكهن، له٥ حهفتهی داهاتوودا كۆتایی پێدێ. به پێی ئامارهبڵاوكراوهكان، لهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا ٢٢ ههزار و ٧٠٠ بنهماڵهمهترسی ئهوهیان لهسهرهكهلهلایهن دادگاوهحوكمیچۆڵ كردنیانپێبدرێ و پاشان ههموو دار و نهداریان فڕێ بدرێتهسهر شهقامهكان.

لهبرێزیل، گۆشهیهكی دیكهلهجیهانی سهرمایهداری، ئاماری تووش بووانی كۆرۆنا سنووری یهك ملیۆن و ٦٠٠ ههزار كهسی تێپهڕاند و ژمارهی قوربانیانیش گهیشته٧٠ ههزار كهس. دانیشتووانی ناوچهی ئامازۆن، دهرفهت و تهنانهت توانای ئهوهشیان نهبوو كهئازیزانیان بگهیهننهنهخۆشخانهو دهرمانگاكان.

وێنهی ملیۆنان كرێكاری دهركراوی هێندی كهلهجهرگهی ههراوهوریایمهودادانانی كۆمهڵایهتی و ماسك لێداندا، بهبێ هیچ كهرهسهتهكی پێشگیری و تهندرووستی، سهدان كیلۆمیتریان بهپێی خۆیان پێوا تا خۆ بگهیهننهوهشار و گوندهكانی خۆیان، ڕهنگبێ یهكێك لهدڵتهزێنترین دیمهنهكانی چهند مانگی ڕابردوو بێت‌. لهو وڵاتهی كهشهو و ڕۆژ هاوار دهكرێ كهگهورهترین دیمۆكراسیی جیهانه، كرێكاران ڕێك لهلایهن ئهو بهناو دیمۆكراسیهوه، توندرین شهلاقهكانیان وه‌‌جهستهی كهوت. ئهم پهلامارهبهتهنیا نهكرایهسهر كرێكارانی وهرزی، كهبههۆی ڕاگیرانی بهرههمهێنان لهههمووجۆر یارمهتیهكی دهوڵهتی بێبهری كران، بهڵكوو ملیۆنان كرێكاری بهشهڕهسمیهكانیش، كرانهئامانجی ئهم پهلاماره‌. لهئێرانی ژێر دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامیدا، كرێكاران پڕبهدهنگ هاوار دهكهن،یان لهبرسان و یان بهكۆرۆنا دهبێ بمرین“. كێ دهتوانێ دیمهنی خهباتی كرێكارانی ههفت تهپهكهپتر لهچوار مانگهحهفدهستیان وهرنهگرتووهو ههموو ڕۆژێ دێنهسهر شهقامهكان و لهمهیدانی سێناریۆی بێشهرمانهی كارهبهدهستانی ڕژیمدا شایهدی تووش بوونی هاوكارانیان بهم نهخۆشیهن، فهرامۆش كات. هیچ گرینگ نییهكهلهكام سووچی ئهم جیهانهدا دهژین. لهبههێزترین ئابووریی جیهانهوهتا پهراوێزی شارهچكۆلهكانی ژوهانسبۆرگی ئهفریقای باشوور، لهدانیشتووانی ناوچهكانی ئامازۆنهوهتا ئێتیۆپی بهجهمعیهتی یهك سهد ملیۆنیهوهكهتهنیا ١٦٠ تهختی نهخۆشخانهی بۆ تووش بووانی كۆرۆنا تێدایه، تهنیا نهفرهت كراوانی جیهانیی بێرهحمی سهرمایهن كهدهبێ ببنهقوربانی.

دهوڵهتانی سهرمایهداری لهسهر ڕهوانهكردنی ههزاران ملیارد بۆ سندووقی كۆمپانیهزهبهلاحهكانیان خهریكی كێبهركێن و ههر ئهم كۆمپانیانه،بهخێراییهك كهئهو پارهملیاردیانهبهدهست دێنن، بهو خێراییهش ئاماری بێكار كردنی كرێكارانی خۆیان بڵاودهكهنهوه‌. ئهگهرچی بههۆی دهور و نهخشی سهرهكیی ئهم كۆمپانیانهلهسهر كۆمهڵگای سهرمایهداری، ههواڵی بێكاركردنیان بهردهوام لهمیدیاكانهوهدهبێسترێ، بهڵام چارهنووسی كرێكاران لهكارگهكانی ئارهق ڕشتنی جیهان، واتهلهكارگهكانی ڕستن و چیننی هێند، بێنگلادێش و سریلانكا كهبهشێكی ههرهزۆری هێزی كارهكهیان كرێكارانی ژنن، كهمتر دهبیسترێ. لهناو ئهو كارگایانهدایهكرێكاران بهحهقدهستێكی مهمرهو مهژیهوه، دوایین مۆدهكان بۆ فرۆشگهزنجیریهكان  و بۆ وڵاتانی باكوور دهچنن. لهو كارگایانهدا ئیتر هیچ ستانداردێك بوونی نییه‌. لێرهدا ئهوهشیركهتهدهڵاڵهكانن كهدوایین پشووی كرێكارانی ڕستن و چینن ههڵدهچن. ئهگهر لهوڵاتانی مێترۆپۆلی سهرمایهداری كههاوردهكارانی سهرهكیی ئهم بهرههمانهن، یهكیهتیهبوروكراتیكهكرێكاریهكان دهتوانن لهگهڵ خاوهنكارهكان چهنهلێدهن و بهمجۆرهمانۆڕ بدهن، لهزۆربهی ئهم كارگایانهدا،یهكیهتیی كرێكاریوشهیهكی نامۆیه‌. كاتێك كهفرۆشگهزنجیریهكان لهگهڵ یهكهمین ههوڵهكانی دهوڵهتانی مێترۆپۆلی سهرمایهداری دهستیان دایهداخستنی ئهم فرۆشگهیانه و لهمهودایهكی چهند ههزار كیلۆمیتریدا، لههێند و بهنگلادێش و سریلانكا، ماشێنهكان خهوتن و دهیان ههزار كرێكاری ژنی كارگاكانی ڕستن و چنین بێكاركران، ئهو شیركهتهدهڵاڵانهتهنانهت زهحمهتی ئهوهندهیان بهخۆیان نهدا كهیارمهتیهك، ئهگهرچی كهم بایهخیش بێت، بخهنهگیرفانیانهوه‌. فرۆشگهی زنجیرهییئێچ و ئێمكهبهملیارد یارمهتیی ماڵیی لهدهوڵهتی سۆئێد وهرگرت هیچ كات نهیپرسی كهچ بهسهر ئهو كرێكارانههات كهخرانهبهردهست شیركهتهدهڵاڵهكانهوه‌. ئهوهش لهحاڵێكدایهكه‌ “ئێچ و ئێمتهنیا لهساڵی ڕابردووی زایینیدا، لهڕێگهی تاڵانكردنی هێزی كاری ههر ئهم كرێكارانه‌‌، یهك ملیارد و ٦٠٠ ملیۆن یۆرۆی قازانج پێگهیشتووه‌‌. لهبیرمان نهچووهتهوه، كاتێك كهلهساڵی ٢٠١٣دا، كارخانهی ڕستن و چنینیرانا پلازالهبێنگلادێش ئاگری گرت و پتر لهههزار و ١٠٠ كرێكار سووتان و بوون بهخهڵووز، ههموو ئهو كۆمپانی و فرۆشگهیانه، بهشێوهی هاودهنگ، بهئهركی خۆیانیان زانی كهلهچهرخی بهرههمهێنانیاندا، ستانداردهنێونهتهوهییهكانی كار پهیڕهو و چاوهدێری بكهن. ٦ ساڵ دواتر بهپێی ڕاگهیهندراوی ناوهندیههڵسهنگاندنی ئابووریی ئێرنێست و یانگ، تهنیا ٨٠ شیركهت لهو سێ ههزار شیركهتهی كه لهكارگاكانی ڕستن و چنیندا، كرێكاران دهچهوسێننهوه، لهوڵام بهم ناوهندهڕایانگهیاندووهكهچهند ههوڵێكیان دهست پێكردووهو باقیی شیركهتهكانی دیكهتهنانهت ئهو زهحمهتهیان بهخۆیان نهداوهكهپرسیارنامهكه، وڵام بدهنه‌. ههر ئهو میحنهت ئاوایانه‌‌ پێویستهلهقۆناغی دوای كۆرۆنادا، دووباره، چهرخی بهرههمهێنانی سهرمایهههڵسووڕێننهوه‌.

لهڕاستیدا، دهوڵهتانی سهرمایهداری ههمووی ئهو دهههزار ملیاردهی كهبۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كۆرۆنا خستیانهسندووقی ناوهند و كۆمپانیهكان، لهگهرووی چنیی كرێكار و توێژهكانی خوارهوهی كۆمهڵگا دهردهكێشنهوه‌. ههربۆیه، هیچ ڕێگایهكیتر بوونی نییه، یان دهبێ تهسلیمی پهلاماری بهربهریهتی نهزمی سهرمایهداریبین و یان دهبێ كارخانهو شهقام بهئامانجی كۆتایی هێنان بهم نهزمهتاڵانكهره، بگرینهوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-