کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كۆتایی گه‌مارۆی چه‌كوچۆڵ، “مزگێنی” ڕووحانی بۆ خه‌ڵك

ڕۆژی چوارشهممه٢٣ی مانگی ڕهزبهر، ڕووحانی لهدانیشتنی ههیئهتی دهوڵهتدا، بۆ جارێكی دیكهمزگێنیی بهخهڵكی ئێران دا كهڕۆژی یهكشهممهی داهاتوو، ماوهی دهساڵهی گهمارۆی چهكوچۆل لهسهر كۆماری ئیسلامی كۆتایی پێدێت. ئهو وتی: “لهوهبهدوا، كهرهستهی نیزامی بهههر وڵاتێك كهویسمان دهفرۆشین و لهههر وڵاتێكیش كهویسمان، دهكڕین“. بهدهر لهوهیكهتهنانهت ئهگهر ئهم گهمارۆیانهههڵیشوهشێنهوه، كۆماری ئیسلامی تهنیا دهتوانێ كڕیاری چهكوچۆڵ بێت لهوڵاتانی دیكه،نهك فرۆشیار، ئامانجی سهرهكیی ڕووحانی لهو وتانهی، باڵی ئۆسوولگهرای سپای پاسداران و ڕاكێشانی ڕهزایهتی ئهوانهنیسبهت بهخۆی. ئهو وتیئهوانهی كهدهڵێن بهرجام بهكار چی دێت، بزانن كهئهوهیهكێك لهكارهكانی بهرجامه‌”.

ماوهی گهمارۆی چهكوچۆڵ كهلهبڕیارنامهی ٢ ههزار و ٢٣١ی شۆرای ئهمنییهتی ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان دژبهكۆماری ئیسلامی داسهپێندرابوو، كۆتایی پێدێت، بهڵام دهوڵهتی ئهمریكا ڕایگهیاندووهكه‌ “لهههموو ئامرازهكانی كهڵك وهردهگرێ بۆ گوشار خستنهسهر باقی دهوڵهتهكان تا گهمارۆی چهكوچۆڵ دژبهكۆماری ئیسلامی دووبارهبكهنهوهو ئهگهریش دهوڵهتێك ههوڵ بدات ئهمجۆرهموعامهلانهلهگهڵ ڕژیمی ئێران ئهنجام بدات، سزای ماڵی دهدرێت“. وێدهچێ گوشار و ههڕهشهكانی ئهمریكا زۆرێك لهدهوڵهتهكان، لهوانهدهوڵهتهزلهێزهكانی ئۆرووپای، لهههڵسووكهوت كردن لهگهڵ ئێران، قایمكار كردووه‌. ئهوان سهرهڕای ئهوهیكهلهشۆرای ئهمنییهت بهپێشنیاری ئهمریكا بۆ دووبارهكردنهوهی گهمارۆی چهكوچۆڵ دژبهكۆماری ئیسلامی دهنگی نهرێنییان دا، لهئێستادا ههوڵ دهدهن بههۆكاری دیكه،لهوانهلهژێرناوی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لهلایهن ڕژیم، بهخواستی ئهمریكا مهیل نیشان دهن و كۆماری ئیسلامی بۆ سازشێكی ههڵبهتقارهمانانه‌” بخهنهژێر گوشارهوهو ئهگینا لهوانهیهگهمارۆی دیكهبخهنهسهر كۆماری ئیسلامی. ههر لهم پهیوهندهدا، ڕۆژی چوارشهممه٢٣ی ڕهزبهر، گوتێرێش، بهڕێوهبهری گشتیی ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان، لهڕاپۆرتێكیدا، لهئاست پێشێل كردنی بهردهوامی مافی مرۆڤ لهلایهن ڕژیمی ئێران، چوونهسهرهوهی ڕێژهی سزای ئێعدام بهتایبهت ئێعدام كردنی منداڵان و سهركوت و توندوتیژی و وڵامی مهرگبار بهناڕهزایهتیی خهڵك لهلایهن دهزگای قههریهو هێزهئهمنییهكانی كۆماری ئیسلامی، نیگهرانیی دهربڕی.

حهسهن ڕووحانی چهند مانگ لهمهوبهریش، ڕیاكارانه،مزگێنییكۆتایی گهمارۆی چهكوچۆڵی بهخهڵكی ئێران دابوو. بهڵام لهڕاستیدا، لهڕوانگهی جهماوهری خهڵكی ستهملێكراوی ئێرانهوه، كڕینی چهك و كهرهستهی نیزامی لهلایهن ڕژیمهوهنهتهنیا دڵخۆشكهر نییهو بۆ ئهوان هیچ قازانجێكی تێدا نییه، بهڵكوو جێگای نیگهرانی و وهبیرهێنهرهوهی شهڕ و كوژرانی ئازیزانیان، وێرانی، ئاوارهیی و ههژاری و بێكارییه‌. لهباروودۆخێكدا كهزۆرینهی جهماوهری خهڵكی ئێران لهگهڵ ههژاری و برسیهتی بهرهوڕوون و پێویستیان بهدابین كردنی پێداویستیهسهرهتاییهكانهلهلایهن دهسهڵاتهوه، ڕاگهیاندنی وهها ههواڵێك، لهلایهن ڕووحانییهوه، لهژێرناوی دهستكهوتی وتووێژی دهوڵهتهكهی لهبهرجامدا، نیشانهئهوپهڕی بێشهرمییه‌.

وڵامی ڕووحانی بهنههامهتیهكانی ژیانی جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێشی ئێران لهوتهكانی ڕۆژی چوارشهممهیدا، تهنیا ئهوهندهبوو كه‌: “دهوڵهت ههوڵی خۆی بۆ دابین كردنی دراو و كاڵا پێویستهكانی كۆمهڵگا داوه‌”. ڕژیمی ئیسلامی لهبهرامبهر دابین كردنی پێداویستیهكانی ژیان و گوزهرانی كرێكاران و خهڵكی ههژاری ئێران، هیچ بهرپرسایهتیهك وهئهستۆ ناگرێ. لهباروودۆخێكدا كهكۆماری ئیسلامی لهدابین كردنی كار و پێداویستیهكانی ژیان بۆ خهڵكی ئێران داماو و بێ توانایهو بهئیعترافی بهرپرسانی ڕژیم ٧٠ لهسهدی خهڵكی ئێران لهژێر هێڵی ههژاریدا بهسهر دهبهن، لهباروودۆخێكدا كهپاشكهوتی سندووقی بهناوتهوسهعهی میللیی ڕژیم بهتاڵهو ئهرزشی پارهی باوی ئێران ڕۆژبهڕۆژ دێتهخوارێ و قیمهتی یهك دۆلار گهیشتووهتهسهرووی ٣٢ ههزار تمهن و ڕژیم تهنانهت بهدانی ملیۆنان دۆلار بهبانكهكانیش، ناتوانێ قیمهتی بازاڕ كۆنتڕۆڵ كات، چۆن لهبهرامبهر كرێكاران و جهماوهری ستهملێكراوی ئێراندا، وهها بێشهرمانهباس لهكڕینی كهرهستهی نیزامی دهكات و كۆتایی ماوهی گهمارۆی چهكوچۆڵ، لهژێرناوی دهستكهوت و سهركهوتن، دهرخواردی خهڵك دهدات. لهباروودۆخێكدا كهخهڵكی ئێران گرفتاری پهتای كوشندهی كۆرۆنان و ڕۆژانهسهدان و ههزاران كهس لهئێران بههۆی ئهم نهخۆشیهوهگیانیان لهدهست دهدهن و ئهم ڕژیمهدژهمرۆییهلهدابین كردنی تهختی نهخۆشخانهو ئۆكسیژێن و كهرهستهی پزیشكی و تهندرووستی بۆ خهڵك داماوه، چۆن لهوپهڕی بێشهرمیدا، باس لهكڕینی كهرهستهی نیزامی بۆ درێژهی شهڕ و كوشت و كوشتاری خهڵكی ئێران و وڵاتانی ناوچهكهدهكات. خهڵكی ئێران پێویستیان بهكهرهستهی نیزامی نییه‌. لهباروودۆخێكدا كهكۆماری ئیسلامی ناتوانێ پارهی سهرچاوهگرتوو لهفرۆشی نهوت وهرگرێت و ڕایدهگهیهنێ كهپتر لهچل ملیارد دۆلار لهسهرچاوه دراوییهكانی ئێران لهوڵاتانی دیكهبلۆكهبووه، بۆچی دهبێ بۆ درێژهی سیاسهتی زێدهخوازانهو شهڕهنگێزانهلهئاست ناوچهكهو چهكداركردنی گرووپهتیرۆریستهئیسلامیهكان لهلۆبنان و سووریهو عێراق و یهمهن، خوازیاری كڕینی كهرهستهی نیزامی لهچین و ڕووسیه بن. كۆتایی ماوهی گهمارۆی چهكوچۆڵ، ئهگهر بۆ ڕووحانی و باقی سهرانی ڕژیم ئاواتهو بۆ فرۆشیارانی كهرهستهی نیزامی دڵخۆشكهره، بۆ كرێكاران و جهماوهری ستهملێكراوی ئێران، ههواڵێكی تاڵه‌. لهبهر ئهوهیكهههزینهئهم كردهوهیهبهسهر سفرهی ئهواندا دادهسه‌‌پێندرێ و پانتایی ههژاری و برسیهتی بهرینتر دهكاتهوهو نائهمنی و كوشتاری زیاتر بۆ خهڵكی ئێران و ناوچهكه، بهدوای خۆیدا دێنێت.

حهسهن ڕووحانی، ئهو مۆرهبێ شهرم و جهنایهتكاره ئهمنییهتیهی ڕژیمی ئیسلامی، درۆزنێكهو هیچیتر. ئهو كهبهكلیلی چارهسهر كردنی كێشهكانی خهڵك و پێكهێنانی دهوڵهتی تهگبیر و هومێد و وادهو بهڵێنیی پووچ و بێ بنهما هاتهمهیدان، ٨ ساڵی دیكهی لهژیان و گوزهرانی جهماوهری خهڵكی ئێران بهفیڕۆ دا و بهبهكارهێنانی دهزگای ئهمنی و زیندان و ئهشكهنجه، بهگهندهڵی و دزیی كهڵانی ڕێبهران و سهرانی كۆماری ئیسلامی درێژهی بهخشی. ڕێگای ڕزگاریی جهماوهری خهڵكی ستهملێكراوی ئێران تهنیا لهمهسیری ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانهی ئهم ڕژیمهكۆنهپهرهستهی سهرمایهدارییهوه،تێپهڕ دهبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-