به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، شه‌ش كه‌س له به‌ندكراوانی به‌ندی ٤ی زیندانی ئێوین كه له ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕه‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕه‌وتی پێڕاگه‌یشتنی نادادپه‌روه‌رانه و بارودۆخی ناله‌باری زیندان ده‌ستیان دابووه مانگرتن له خواردن، به دوای به‌ڵێنی به‌رپرسانی زیندان كۆتاییان به مانگرتنه‌كه‌یان هێنا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “حسێن سه‌رله‌ك، مورتێزا نه‌زه‌ری سهدههی، مۆحسین ئه‌مین پوور، ڕه‌زا بازائازاده، بێهرووز زار‌ع و ڕه‌زا محه‌ممه‌دحسێنی” ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌ك ڕایانگه‌یاندووه كه به‌دوای به‌ڵێنی به‌رپرسانی زیندانی سه‌باره‌ت به پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌وگرفته‌كانیان كۆتاییان به مانگرتنه‌كه‌یان هێناوه و هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت سه‌رله‌نوێی ده‌ست ده‌ده‌نه‌وه مانگرتن له خواردن. له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا وێڕای ڕاگه‌یاندنی كۆتایی به مانگرتن له خواردن هاتووه، “له ڕۆژی ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕه‌وه له قه‌ره‌نتینه و به‌دوور له به‌ندكراوانی دیكه ڕاگیراوین. هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌م مانگرتن له خواردنه، سێ حه‌فته‌یه كه له مافی چاوپێكه‌وتن بێبه‌ری كراوین.” شایانی باسه، ئه‌م كه‌سانه له ڕێكه‌وتی ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌ك ڕایانگه‌یاندبوو كه ده‌ست ده‌ده‌نه مانگرتن له خواردن.