کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌نامه‌ و درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی فه‌له‌ستینییه‌كان

پنجشنبه – ۶ تیر – ۱۳۹۸ , 27 – 06 – 2019

كۆبوونه‌وه‌ی مه‌نامه‌ بۆ پێشكه‌ش كردنی ته‌رحی ئاشتی پێشنیار كراوی ئه‌مریكا بۆ‌ به‌شی ئابووری له‌ ململانێی نێوان ئێسرائیل و فه‌له‌ستین، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ له‌ كاتێكدا كۆتایی پێ هات كه‌ فه‌له‌ستینییه‌كان به‌ ئاماده‌ بوون له‌ شه‌قامه‌كان ئه‌م ته‌رحه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه‌.

“جۆرد كۆشنێر” ڕاوێژكاری ترامپ كه‌ له‌و وه‌ك یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌م ته‌رحه‌ی پێشنیار كردووه‌، له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ مه‌نامه‌، هه‌وڵی دا تا پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌م ته‌رحه‌ به‌ده‌ست بێنێت. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ نه‌ ته‌شكیلاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌له‌ستین و نه‌ ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ له‌ژێر ناوی “كارگه‌ی ئاشتی بۆ خۆشبژێوی” به‌ڕێوه‌چووبوو، به‌شداریان نه‌كردبوو. له‌ دووهه‌م ڕۆژی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ڕێكخراوی ئازادی به‌خشی فه‌له‌ستین سه‌ره‌ڕای ده‌ركردنی به‌یانییه‌ك و دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م ته‌رحه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیشی له‌ ڕامۆڵڵا به‌ڕێوه‌برد. “حه‌نان عه‌شراوی” یه‌كێك له‌ كاربه‌ده‌ستانی باڵای ڕێكخراوی ئازادی به‌خشی فه‌له‌ستین له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایگه‌یاند، “ئه‌م ته‌رحه‌ ته‌واوه‌ن له‌ ڕاستی به‌دووره‌.” ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكاش ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ته‌رحی ئاشتی كه‌ دوناڵد ترامپ، سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ندین جار له‌م ته‌رحه‌ وه‌ك “مه‌عامه‌له‌ قه‌ڕن” ناوی بردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌رده‌وامی شه‌پۆلی نوێی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ ئوستانه‌كانی ئێران

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و گاز

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی ئیمیدرۆ

komalah

برینداربوونی کۆڵبەرێکی لە سنووری نەوسوود

komalah

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار

komalah

چالاکی هێزەکانی گەریلا لە دژی سەربازگەکانی سوپای تورکیە لە باشووری کوردستان

komalah