ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه قۆناغى سێههمى هەڵدانەوەى گۆڕە بەکۆمەڵەکانى هاووڵاتییانی ئێزیدى کۆتایى هاتووه و تهرمی ٩٤ ئێزیدى دیكه له خاك دەرهێنران.
ئەمیندارێتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لە پرۆسەکەدا تهرمی ٩٤ هاووڵاتیی ئێزیدی لە گوندى کۆجۆ دەرهێنراون. هاوكات گۆڕێکى تر لە دەرەوەى گوندەکە لە ناوچەى سەباحییە لە قەزاى شهنگاڵ هەڵدراوهتهوه. بەپێى لێکۆڵینەوەکانى تیمى نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵى ڕابردووەوە، زیاتر لە ١٠ گۆڕى بەکۆمەڵیان لە سنورى شەنگاڵ دەستنیاشانکردووه کە دەرکەوتووە، دەیان خێزانى گوندى کۆجۆ کوژران و زیاتر لە ٧٠٠ ژن و منداڵیش ڕفێنراون و بێسەروشوێن كراون. پێویسته ئاماژه بكرێت كه لە مانگی ئاگۆستی ساڵى ٢٠١٤ داعش هێرشى کردە سەر ناوچەکانى شەنگاڵ و کۆجۆ و بەهۆیەوە زیاتر لە ٦ هەزار و ٤٠٠ ئێزیدى ڕفێندران، کە تا ئێستا تهنیا نزیکەى ٣ هەزار و ٥٠٠ کەسییان ڕزگارکراون.