شاری “ووهان”ی چین به زیاتر له ٥٠ هه‌زار تووشبو به ویرووسی كۆرۆنا و پاش دوو مانگ، ڕۆژی شه‌ممه ٩ی خاكه‌لێوه، له قه‌ره‌نتینه هاته ده‌ره‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی چین پاش دوو مانگ قه‌ره‌نتینه‌ی شاری ووهان كه ناوه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی ویرووسی كۆرۆنا بوو ڕێگه‌یان پێ دراوه كه، هاتووچۆی ئه‌مشاره بكه‌ن، به‌ڵام هێشتا به هیچ كه‌س ڕێگه نه‌دراوه كه له‌مشاره بچنه‌ده‌ره‌وه. له شاری ووهان كه زیاتر له ٥٠ هه‌زار كه‌س به ویرووسی كۆرۆنا تووش ببوون، له ئێستادا ته‌نیا ٥٤ كه‌س به‌م ویرووسه گیرۆده بوون. شایانی باسه، ٨١ هه‌زار و ٤٣٩ تووشبو به ویرووسی كرۆنا له چین تۆمار كراوه كه زیاتر له ٣٢٠٠ كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه، له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ٣ كه‌سی دیكه به‌هۆی ئه‌م ویرووسه‌وه له شاری ووهان گیانیان له‌ده‌ستداوه.