“سۆهه‌یل عه‌ره‌بی” به‌ندكراوی سیاسیی له زیندانی تاران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه پاش ١٠ مانگرتن له خواردن له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری زیندان و پێڕانه‌گه‌یشتن به بارودۆخی ته‌ندرووستی و درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، به‌دوای قه‌بووڵ كردنی سه‌رجه‌م خواسته‌كانی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندان، كۆتایی به مانگرتن له خواردنه‌كه‌ی هێنا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “سۆهه‌یل عه‌ره‌بی” پاش كۆتایی هێنان به مانگرتن له خواردنه‌كه‌ی له لایه‌ن پزیشكی جه‌رڕاحه‌وه پشكنینی بۆ كراوه و له‌سه‌ر بڕیاری پزیشكه‌كه‌ی بڕیاره ڕێكه‌وتی ١٦ی خاكه‌لێوه بگوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان. سۆهه‌یل عه‌ره‌بی، به به‌رپرسانی زیندانی ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی داهاتوودا، به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، سه‌رله‌نوێ ده‌ست ده‌داته‌وه مانگرتن له خواردن.