کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كۆتایی ده‌وره‌ی ترامپ له‌ كۆشكی سپی، كۆتایی خه‌ونێكی ئاڵوز

سهرهنجام جۆو بایدێن، نیوهڕۆی ڕۆژی چوارشهممه٢٠ی ژانویهی ٢٠٢١، لهناو ڕێوشوێنی توندی ئهمنیدا وهك ٤٦مین سهرۆك كۆماری ئهمریكا سۆندی خوارد. بهر لهناوبراو، كامالا هێریس وهك یهكهم ژن، كهلهئهمریكا دهبێتهجێگری سهرۆك كۆمار، سۆندی خوارد. ڕێوڕهسمی سوێند خواردن لهحاڵێكدا بهڕێوهچوو كهبێجگهلههێزهكانی پۆلیس، پتر له٢٠ ههزار هێزی گاردی نهتهوهیی ئهمریكا بۆ دابین كردنی ئهمنییهتی ڕێوڕهسمهكهلهناوچهكانی دهورووبهر جێگیر كرابوون. لهحاڵێكدا كهسێ سهرۆك كۆمار لهڕێوڕهسمهكهدا حزووریان بوو، دۆناڵد ترامپ لهم ڕێوڕهسمهدا نهبوو و بهپێچهوانهیسوننهتی باو، لهڕێوڕهسمی سوێند خواردنی بایدێندا بهشداریی نهكرد.

كۆتایی دهورهی ترامپ لهكۆشكی سپی، نهتهنیا لهئهمریكا، بهڵكوو لهسهرتاسهری جیهان، بهزیانی ڕهگهزپهرستهكان و ڕاستهتوندئاژۆكانه‌. شكستی ترامپ و نهچوونهوهی دووبارهی ناوبراو بۆ كۆشكی سپی، ئاكامی سیاسهتی كارهساتباری ئهو لهماوهی چوار ساڵی ڕابردوودا و ئاكامی چالاكیی ئهو بزووتنهوانهیهكهلهو ماوهیهدا، بهردهوام لهدژی ترامپیسم خهباتیان كردووه‌. یهكێك لههۆكارهسهرهكییهكانی شكستی ترامپ، داماوی و بێتوانیی ئهو بوو لهبهرهنگاربوونهوهلهگهڵ نهخۆشیی گشتگری كۆرۆنا كهلهئاكامیدا پتر له٤٠٠ ههزار ئهمریكایی گیانیان لهدهست دا. بهپێی لێكۆڵینهوهی دامهزراوهكانی ڕاپرسی، زۆربهی ئهو كهسانهی كهدهنگیان بهبایدێن دابوو، كهسانێك بوون كهنیگهرانی پهتای كۆرۆنا و نهبوونی چاوهدێریی تهندرووستی و پزیشكیی پێویست بوون.

ترامپ، ههروهها بههۆی بهرهو چهپ ڕۆیشتنی كهش و ههوای سیاسی كۆمهڵگا، لهئاكامی چالاكیی بزووتنهوهی ناڕهزایهتی كرێكاران، ژنان و لاوان و لهههمووان گرینگتر بزووتنهوهیگیانی ڕهشپێستهكان بایهخی ههیه‌”، لهساڵی ٢٠٢٠دا كهوتهژێر گوشارهوه‌. ئهگهرچی جۆو بایدێن، كامالا هێریس و حیزبی دیمۆكرات لهم ههڵبژاردنهدا سهركهوتوو بوون، بهڵام لهدونیای واقعیدا ئهوان كهمترین ڕۆڵیان لهشكستی دانی ترامپدا ههبوو. ترامپ بههۆی بهشداریی كرێكاران، جهماوهری ههژاری كۆمهڵگا، ڕهنگین پێستهكان، لاوان، ژنان لهههڵبژاردنی سهرۆك كۆماریدا، كهلهیهك سهدهی ڕابردوودا بێ وێنهبوو، شكستی خوارد. ترامپ لهدهورهی سهرۆك كۆماریی خۆیدا، بهلهبهرچاوگرتنی ئهو پێگهكۆمهڵایهتییهی كهلهناو گرووپ و ڕهوتهڕهگهزپهرست و ڕاستڕهوهكاندا بووی، سیاسهتێكی گرتهبهر كهزۆربهی كرێكاران و توێژهههژارهكانی كۆمهڵگای وهگیان هێنا. سیاسهتی ڕهگهزپهرستانهو ئۆتۆریته‌‌خوازانهو دژهژنی ترامپ و ههروهها ههڕهشهی قهبووڵ نهكردنی ئاكامی ههڵبژاردن له ئهگهری شكست خواردنیدا، لهڕاكێشانی ئهم جهماوهرهبهرینهبهرهو ڕهوتی ههڵبژاردن ڕۆڵی گێڕا. ئهم جهماوهرهبهرینه، نهك بهئامانجی بهسهركهوتن گهیاندنی بایدێن و حیزبی دیمۆكرات، بهڵكوو ئهساسهن بهئامانجی شكست دانی ترامپ، لهو ههڵبژاردنهدا بهشداریان كرد. نابێ لهبیربچێتهوهكهترامپ به٧٤ ملیۆن دهنگهوه، زیاترین دهنگی بهربژێرێكی دۆڕاوی لهمێژووی ههڵبژاردنی ئهمریكادا بهدهست هێنا.

ئهگهر ئهم فاكتۆرانهلهبهرچاو نهگرین، بهپێچهوانهی خهباتی ههڵبژاردنی پڕجموجۆڵیبێرنی سهندێرز، لهكهمپهینی تهبلیغاتیی جۆو بایدێندا، هیچ سیاسهتێكی بوێرانهو پێشكهوتووخوازانهكههاندهری دهنگدهران بووبێ، نههاتووهتهگۆڕێ. كاتێكیش كهترامپ و میدیاكانی لایهنگری ئهو لهژێرناویسۆسیالیست، هێرشیان كردهسهر بایدێن و دیمۆكراتهكان، ئهم شهپۆلهدیسان، سووڕان بهرهو ڕاستی لهحیزبی دیمۆكراتدا بههێزتر كرد و زیاتر لهجاران، لهبهرنامهی پێشكهوتخوازانه،دووری خستنهوه‌. بایدێن و هێریس و دهزگای ڕێبهریی حیزبی دیمۆكرات هیچ پۆتانسیهلێكیان بۆ سووڕان بهرهو چهپ، تێدا نهبوو. ستراتێژی حیزبی دیمۆكرات، لهجیات بهدواداچوونی خواستی ملیۆنان كهس كهله‌ “سهندێرزبهخاتری بهرنامهی ڕێفاهی و ژینگهیی پشتیوانییان دهكرد، ئهوهبوو كهسهرهنجی كۆماریخوازانی ناڕازی بهرهو خۆیان ڕاكێشن. حیزبی دیمۆكرات لهههڵسووكهوت لهگهڵ بزووتنهوهی دژهڕهگهزپهرستییژیانی ڕهشپێستهكان بایهخی ههیه‌”، نیشانی دا كههیچ بهرنامهیهكی ڕوونی بۆ ههڵچنینی ڕهگهزپهرستیی جێكهوتوو لهناو سیستمی دهسهڵاتداردا، نییه‌. لهههمان حاڵدا بهههڵبژاردنی كامالا هێریس وهك یهكهمین ژن بۆ پۆستی جێگری سهرۆك كۆماری ، نیشانی دا كهلهجیات وڵامدانهوهبهخواستی بزووتنهوهی دژهڕهگهزپهرستی، زیاتر كۆنتڕۆڵ كردنی ئهم بزووتنهوهیهی لهئاسۆ دایه‌.

بایدێن، بهو ڕهواڵهی كهگرتوویهتهبهر، بۆ كێشهو گرفتی ئهساسیی وهك بێكاریی دهیان ملیۆنی، نهبوونی خزمهتگوزاری و چاوهدێری تهندرووستی لهسهردهمی قهیرانی كۆرۆنا، ڕهگهزپهرستیی ڕیشهدار، قووڵ بوونهوهی نابهرابهریی كۆمهڵایهتی و گۆڕانی كهش و ههوا، ڕێگاچارهیهكی نییه‌. لهبهرامبهردا لهژێرنای گهڕاندنهوهی یهكگرتوویی دووبارهی ئهمریكا، سیاسهتی هاوكاری لهگهڵ كۆماری خوازهكان و ناوهندهكانی دهسهڵاتی سهرمایهلهئهمریكای بۆ هێنانهگۆڕی بهرنامهیهكی نێئۆلیبراڵ، دهگرێتهبهر. لهكابینهی بایدێندا، كۆمهڵێك كهسایهتی حیزبیی تێدایهكهزۆربهیان پهیوهندیی نزیكیان لهگهڵ كۆمپانییهكانی ئهمریكا و كهسایهتییهكانی حیزبی كۆماریخواز ههیه‌. گهڕانهوهبۆ سیاسهتهكانی نێئۆلیبڕالی دهورانی ئۆباما، لهوانهڕێبهریی حیزبی دیمۆكرات و كۆمپانییهگهورهكانی ئهمریكا سهرخۆش بكات، بهڵام ئهوهش خۆیبهمانای درێژهی بێكاری و ههژاریی بهردهوامی ملیۆنان مرۆڤه‌. ئهم بابهته، بهلهبهرچاوگرتنی ئابووریی یهكجار قهیرانلێدراوی ویلایهتهیهكگرتووهكانی ئهمریكا كهبۆ بایدێن و هێریس بهمیرات گهیشتووه، بههێزتر دهبێت.

لهبواری سیاسهتی دهرهوهش، ههڵوێستگیریی بایدێن، گهڕانهوهبۆ مۆدێلی سۆننهتیی سیاسهتهكانی ئیمپریالیستی ئهمریكامان پێ نیشان دهدات. ویلایهتهیهكگرتووهكانی ئهمریكا، بۆ جارێكی دیكه، خوازیاری ڕێكخستنی پهیوهندییهلهگهڵ ڕووسیهو بهتایبهت چین  و لهههمان حاڵیشدا لهسهر وهدهست هێنانی پێگهی باشتر لهناوچهكهخهریكی ڕهقابهت و كێشمهكێشه‌. پهراوێزخوازیی ترامپ و شهڕی بازرگانی لهگهڵ چین و ههروهها پێكهێنانی گهورهترین ناوچهی بازرگایی ئازاد لهجیهاندا، بهبهشداریی ١٤ وڵات لهناوچهی ئاسیا و ئۆقیانوسیهلهلایهن چینهوه، كاری بایدێنی دژوار كردووه‌. لهباروودۆخێكدا كهئهمریكا لهقهیرانی سووریهدا، بهڕووسییهی دۆڕاندووهو لهئهفغانستانیش دووبارهپێگهی تاڵهبان بههێزتر بووهتهوهو گۆشارهزۆرینهكانی ترامپیش نهیتوانی لهدهستپێكردنهوهی بهرنامهههستهییهكانی كۆماری ئیسلامی ڕێگری بكات، بایدێن بهنیازهسیاسهتێكی چالاكانهتر لهڕۆژههڵاتی ناوهڕاست بگرێتهبهر.

لهڕاستیدا، نهبایدێنی دیمۆكرات كهڕۆژی چوارشهممه٢٠ی ژانویهچووهكۆشكی سپی و نهحیزبی كۆماریخواز بهئیدهی ترامپیستیهوه، هیچ ڕێگایهكیان بۆ چوونهدهرهوهلهقهیرانی سهرمایهداری، كهژیان و ئهمنییهتی ئابووری و ڕێفاهیی زۆربهی خهڵكی ئهمریكای خستووهتهمهترسییهوه، نییه‌. ئهو دهستهیهلهدهنگدهران كهبههیوای وادهو بهڵێنیی دابین كردنی ئهمنییهتی پیشهیی و ئابووری، بردنهسهرهوهی خزمهتگوزاریی تهندرووستی و دهرمان و بهڕێوهبردنی عهداڵهت، ڕوویان كردهكهمپی جۆو بایدێن، زۆر بهزوویی لهكردهوهی خۆیان دڵسارد دهبنهوه‌. چینی كرێكار، ڕهنگینپێستهكان، كۆچبهران، ژنان و جهماوهری ملیۆنیی پهراوێزخراو و بهتایبهت ئهو بهشهلهدهنگدهران كهنهك بههیوای وادهو بهڵێنیهكانی بایدێن، بهڵكوو بهئامانجی ڕزگاربوون لهچنگ ترامپ لهههڵبژاردندا بهشداریان كرد، لهئێستادا بۆ ڕزگار بوونی ڕاستهقینهلهشهڕی بێكاری و ههژاری و ههموو ئهو بێبهشیانهی كهبهسهریاندا سهپاوه، ڕێگایهكیان بێجگهلهخهبات لهدژی پهیوهندییهكانی سهرمایهداری، لهبهر نییه‌. كۆمهڵگای ئهمریكا پتر لهههموو كاتێك، پێویستی بهئاسۆیهكی بانتر لهسهرمایه، واتهئاسۆی سۆسیالیستی ههیه‌. سهردهمی كایهكردن لهزهویی كێبهركێی حیزبهبورژواییهكان، كۆتایی هاتووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-