به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، “سپیده قولیان” چالاكی مه‌ده‌نی به‌ندكراو له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین، دوای دوو حه‌فته كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی هێنا.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “سپیده قولیان”، له ڕێكه‌وتی ١ مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به “سه‌ركوت و گوشاری بۆسه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی”، دۆخی مه‌ترسیداری به‌ندكراوان له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین، هه‌ڵسووكه‌وتی خراپ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی و ئاشنایانی “ئه‌میر حسێن محه‌ممه‌دی فه‌رد و ساناز ئێلاهیاری” ده‌ستی دابووه مانگرتن له خواردن. شایانی باسه، پێشتر ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌ییش سه‌باره‌ت به دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستیی ناوبراو، نیگه‌رانی ده‌ربڕیبوو.