کرێکارانی کۆمپانیای “شوکولات سازی فەرمەند”ی شاری کەرەج، ڕۆژی دووشەممە ٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه، له ناڕه‌زایه‌تی به کەمی ئاستی حەقدەستەکانیان كۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تییان بەڕێوەبرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کۆمپانیای شوکولات سازی “فەرمەند”ی شاری کەرەج، له‌كاتی قسه‌كردنی بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاكه پشتیان لە بەڕێوەبەران کرد و گوێیان بە قسەکانیان نەگرت. یەکێک لەو کرێکارانە سەبارەت بە کۆبوونەوەی خۆی و هاوکارەکانی وتی، لەم ڕۆژانەدا بەهۆی هەڵاوسانی بێ کۆنترۆڵەوە، باری گوزەرانی کرێکاران بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و بەزەحمەت پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانیان دەستدەکەوێت.